کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەم وشانە پەیوەندییت بەھاوسەرەکەتەوە بەھێز دەکات
SNN: 

بەوپێیەی ووشە کاریگەرییەکی ئەرێنی و نەرێنی ھەیە لەسەر ئەو کەسەی وەریدەگرێت بۆیە پێویستە بەباشی بەکاربھێنرێت تا کاریگەرییەکی باش و ئەرێنی ھەبێ لەسەر کەسانی تر و پەیوەندیمان بەھێز بکات، ئەمەش دەچەسپێت لەسەر پەیوەندیی ھاوسەرێتی کەشێوازی پەیوەندی و ھۆکاری یارمەتیدەرە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندی  و ھەستی نێوان پیاوان و ژنان، وێبسایتی "کرۆس واک" لیستی ئەو دەستەواژەو وشانە دیاری دەکات کەکاریگەرە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیی ھاوسەرێتی بەم جۆرە: 
١. خۆشم دەوێیت: زۆربەی ژنان پێویستیان بەبیستنی ئەم دەستەواژەیە ھەیە لەگەڵیدا رێوشوێنی تری لەگەڵ بێت، ھەوڵ بدە تێبگەیت لەھەستەکانی ھاوسەرەکەت و بەو جۆرە بەباشترین شێوە ھەڵسەنگاندن و دەربڕینی بۆ بکەیت. 
٢. من شانازیت پێوە دەکەم: ئەمەش دەستەواژەیەکە ئەگەر پیاو بەژنەکەی بڵێت لەبەرامبەر ھەر ھەوڵێکدا کەبۆی داوە و ئەرکی خۆی بەجێگەیاندووە، ئەمەش پابەندبونی خۆی بەپەیوەندیی ھاوسەرێتییەوە دەردەخات.
٣. من رێزت دەگرم: دەبێ ژنان ئەم دەستەواژەیە لەھاوسەرەکانیان ببیستن کەھەستێکیان پێ دەدات کەبەھایان ھەیە و گرنگیان ھەیە لەژیانیدا ھەبن. 
٤. حەزدەکەم لەگەڵت بمێنمەوە: ھەوڵ بدە گوزارشت بکەیت لەوەی چەندە حەز دەکەیت لەپاڵیدا بمێنیتەوە و پشتیوانی بکەیت. 
٥. بیرت دەکەم: دەزانرێ کەپیاوان حەز بە بەسەربردنی کاتێکی درێژ دەدەن لەدەرەوەی ماڵ بەھۆی سروشتی کارەوە، بۆیە ئەگەر بتوانیت گوزارشت بکەیت لەبیرکردنت بۆ ھاوسەرەکەت لەکاتی ئامادەنەبوونیدا، بۆیە لەرێی پەیوەندیی یان نامەی تەلەفۆنەوە دەتوانیت بیرکردنی خۆتی بۆ دەربڕیت.

6 مانگ پێشتر - Nov 26 2018 3:44PM
2888
بابه‌تی زیاتر
دوای ٢ ساڵی نابێ منداڵ بەرۆژ بخەوێت ...
لەبەر ئەم ٤ ھۆکارەیە منداڵ لەسەر نوکی پێی دەڕوات ...
چۆن ھاوسەرێتیت بەختەوەر دەبێ...پارێزەرێک ئاشکرایکردووە...
بۆ چاوپێکەوتنی کار ئەم رەنگانە بپۆشن ...
ئەوەی کچان لەیەکەم ژوواندا لەپیاودا دەیبینن ...
باشترین کات بۆ خوێندن لەرەمەزاندا ...
منداڵەکەت سەری بەدیواردا دەکێشێ؟ ھۆکارەکەی بزانە ...
ھۆکاری ناکۆکی ھاوسەران دوای منداڵی یەکەم ...
رەمەزان دەرفەتێکی ئاڵتونی بۆ ژیانی ھاوسەرێتی...
زمانی جەستە ئەمانە لەبارەی سەرسامبونەوە ئاشکرادەکات ...
کاریگەری خراپی تەکنەلۆژیا لەسەر پەیوەندیتان ناھێڵێت ...
٤ سودی سەماکردن بۆ مرۆڤ...
ھاوسەرەکەت توڕەیە بەم جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکە ...
ئیرەیی زۆر دەبەیت... بەم جۆرە خۆتی لێ بەدووربگرە...
بۆ خانمان بەم جۆرە رۆمانسیەتت بۆ ھاوسەرەکەت دەربڕە...
دیارترین رێگرەکان لەکارکردنی ژنان ...
ئەوانەی تازە ھاوسەرێتییان کردوە پەیڕەویی ئەمانەبکەن ...
بەم جۆرە ناکۆکیەکان لەبەرژەوەندیت دەکەوێتەوە ...