ترافیک
فۆرد فۆکەسی نوێ بەرھەم دێت
SNN: 

کۆمپانیای فۆرد رایگەیاندووە کەپەرەی بەگروپی Focus داوە لەمۆدیلی Active ی نوێ کەلەشێوەی ئۆتۆمبیلەکانی کرۆس ئۆڤەردایە کەبڕیارە سەرەتای ساڵی ئایندە بخرێتەروو. 
کۆمپانیا ئەمریکییەکە رایگەیاندووە لەئۆتۆمبیلە نوێیەکەیدا شاسییەکەی ٣٠ ملیمەتر بەرز کردۆتەوە و دۆسەی بۆ دەرگاکانی دروست کردوە و تایەکانی رەنگی رەش کردووە و عەتەرێکی تۆخی بۆ کردووە لەشێوەی دیکۆری بەشی خوارەوەیدا. 
تەواوی بەشەکانی ئۆتۆمبیلەکە پشتی بەویلی ١٧ ئینج دەبەستێت کەلەکانزایەکی سوک دروست کراوە کەدەکرێ بۆ ١٨ ئینج زیاد بکرێت بەپێی خواستی کەسەکە، سوکانەکەشی چەرمە و رەنگی خۆڵەمێشی و شینی تێکەڵکراوە. 
لەرووی سستمەوە، ئۆتۆمبیلەکە مەکینەی ١ و ١.٥ لیتری ھەیە و ھێزی ١٢٥ بۆ ١٨٢ ئەسپە، مۆدیلی مەکینەی گازی ھەیە کە ١.٥ لتر و توانای ١٢٠ بۆ ١٥٠ ئەسپە و گێڕێکی شەش خێرایی یان ئۆتۆماتیکی ٨ خێرایی ھەیە. 

2 هەفتە پێشتر - Nov 26 2018 3:51PM
629
بابه‌تی زیاتر