ترافیک
ھۆشداری لەبارەی حاسەی تایەوە دەدرێت
SNN: 

تایە یەکێکە لەگرنگترین بەشی ئۆتۆمبیل کەپێویستە بۆ رۆشتن، ھاوکات رەگەزێکی گرنگیشە بۆ لەسەلامەتی لەئۆتۆمبیلدا کەدەبێ گرنگی پێ بدرێت و پشکنینی بۆ بکرێت و بەشێوەیەکی دەوری چاکسازی تَێدا بکرێت تا توشی گرفت نەبیت.
کۆمپانیاکانی پیشەسازی ئۆتۆمبیل سستمی چاودێرییان کردۆتە نێو تایەکانەوە لەرێی دانانی حەساس بۆ چاودێری فشاری تایەکان و ناردنی داتاکان بۆ کۆمپیوتەری ئۆتۆمبیل بۆ ئاگادارکردنەوەی شۆفێر لەکاتی دابەزینی فشاری ھەوای تایەکاندا.
بەڵام دەستەی ئەڵمانی بۆ چاودێری کوالێتی ھۆشداری داوە بەشۆفێری ئۆتۆمبیلەکان لەپشت بەستنی تەواوەتی بەو سستمە و رایگەیاندووە دەبێ پشکنینی ھەوای تایەکان بکرێت و ھەر پشت بەحاسەکە نەبەسترێت.
دەستە ئەڵمانییەکە بۆی دەرکەوتوە لەھەندێ لەو سستمانەدا کەم و کورتی ھەیە و ھەندێ حاڵەت زەنگەکە لێ نادات و ئاگادارت ناکاتەوە تا تایەکە ٢٠%ی فشاری ھەوا لەدەست نەدات یان بگاتە  ١.٥ بار کەئەمەش زۆر کەمە و دەبێتە ھۆی داخورانی تایەکان. 
شارەزا ئەڵمانییەکان دوپاتیانکردەوە کەپشت بەستنی تەواو بەحاسەی تایەکان دەبێتە ھەڕەشەیەکی فیعلی بۆ سەلامەتی شۆفێر و سەرنشینان و دەبێ بەر لەگەشت کردن و بەر لەھەموو ٢ ھەفتەیەک، پشکنینی ئاسایی بۆ ھەوای تایەکان بکرێت.

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Nov 27 2018 8:33AM
655
بابه‌تی زیاتر