کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
دەبێ تا ٣ ساڵی منداڵ لەنێو بێشکە بخەوێت
SNN: 

زۆرێک دایکان و باوکان بەباشی دەزانن کۆرپەلەکانیان بخەنە سەر بێدی ئاسایی لەجیاتی بێشکە بەوپێیەی پێیان وایە ئەمە ھاوکار دەبێ لەگەشەکردنیان بەشێوەیەکی باشتر بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت پێویستە منداڵ لەبێشکەدا بخەوێ تا تەمەنی ٣ ساڵی.
توێژینەوەکەی گۆڤاری "سلیپ میدسن" دەریخستوە ئەو منداڵانەی تا تەمەنی ٣ ساڵی لەنێو بێشکەدا دەخەون، شێوازی خەویان باشتر دەبێ و ئەمەش بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری دەبێ لەسەر شێوازی خەوتنی دایکان وباوکان.
توێژینەوەکە دەریخستوە کەگواستنەوەی منداڵ لەبێشکەوە بۆ بێدی ئاسایی لەکاتێکی درەنگتردا لەباری ئاسایی کاریگەری ئەرێنی دەبێ لەسەر خەوتتنی و دەیپارێزێت لەھەندێ ھەڵسوکەوتی نەرێنی منداڵان.
رۆژنامەی میرەر لەزاری "ئەریل ویلیامسۆن" لەنەخۆشخانەی منداڵانی فیلادلفیا لەپنسلڤانیا رایگەیاند توێژینەوەکە دەریخستوە کەخەو چەندە گرنگە بۆ ھەموو قۆناغەکانی ژیان بەتایبەت لەماوەی منداڵیدا. 
ھاوکات لیزا میلتزر شارەزای بواری دەرونی منداڵان رایگەیاند گەورەکان بێشکەی منداڵ وەک قەفەز دەبینن بەڵام منداڵان بەو جۆرەی نابینن و زیاتر ھەست بەئارامی دەکەن و پشوو دەدەن تێیدا. 

4 مانگ پێشتر - Nov 27 2018 8:14PM
1020
بابه‌تی زیاتر
بەم ٣ ھەنگاوە خۆشەویستە کۆنەکەت لەیاد دەکەیت ...
تەنیایی ھێندەی کێشانی ١٥ جگەرەیە لەرۆژێکدا ...
٥ سیفەت کەپیاو دەیەوێ لەژنەکەیدا ھەبێ ...
سودی وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن کارمەندانەوە ...
لەبەر ٥ ئەم ھۆکارە مەھێڵە ژنەکەت جلت بۆ بکڕێت ...
ئەم ٤ ھەڵسوکەوتەت لەگەڵ ھاوسەرەکەت توندوتیژییە ...
نیشانەکانی دەستپێکردنی ناپاکی ھاوسەرەکەت...
مەترسییەکانی پشتگوێخستنی ھاوسەرەکەت بزانە...
بەم شێوەیە لە٨ی مارسدا سەرنجی ھاوسەرت رابکێشە...
کاریگەری باران بارین لەسەر میزاج ئاشکرابوو...
بەمجۆرە منداڵ لەبیرۆکە توندڕەوییەکانی سۆشیال میدیا بپار...
بە ٣ رێگا سەرنجی کەسی بەرامبەر رابکێشە ...
٤ سودی ئاژەڵی ماڵی بۆ ژیانی ھاوسەرێتی ...
چۆن دەزانیت توشی میسۆفۆنیا بوویت؟...
بەم جۆرە ئاستەنگی بەردەوامیتان تێکبشکێنە ...
ئەو ٤ بورجەی ناتوانێ دەست لەخۆشەویستەکەی ھەڵبگرێت ...
بۆ پیاوان: ھاوسەرەکەت لەدەستت رادەکات ئەمە ھۆکارەکەیەتی...
خۆشەویستی ٦ نەخۆشی چارەسەر دەکات ...