ترافیک
بەڤیدیۆ: رینۆ مۆدیلێکی نوێ ئاشکرا دەکات
SNN: 

کۆمپانیای رینۆ مۆدیلی نوێی ئۆتۆمبیلەکانی لەجۆری Duster  کرۆس ئۆڤەر ئاشکرا دەکات. 
ئۆتۆمبیلە نوێیەکە چەندین چاکسازی لەسستمەکەیدا کردوو لەرووکاری دەرەوە و عەتەری پێشەوەی کەپێکان کەمتر دەکاتەوە و جامی پێشەوەی ١٠ سانتیمەتر زیاتر چۆتە پێشەوە بۆ ئەوەی ماوەیەکی زیاتر لەنێو ئۆتۆمبیلەکەدا بھێڵێتەوە.
لەناویشەوە کوشنی نوێی ھەیە و رووکاری بەرامبەر شۆفێرەکە لەمادەی پلاستیکی تایبەت دروستکراوە و نوێترین سستمی مەڵتی میدیای تێدایە لەگەڵ شاشەیەکی دروستکراو کەبەتەچ کاردەکات بۆ تەماشاکردنی فیلم و چاودێری وێنەی کامێراکانی پێش و دواوە و کۆنترۆڵی ھەندێ تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبیلەکە.
ئۆتۆمبیلەکە چەند جۆرێکی مەکینەی ھەیە لەوانە بەنزین قەبارە ١.٢ و ١.٥ لیتر و گوڕی ١١٢ و ١٢٥ ئەسپ ، و مەکینەی گاز قەبارە  ١.٢ و  ٢.٠ لیتر و گوڕی ٩٠ و ١١٠ ئەسپ. 

2 هەفتە پێشتر - Nov 29 2018 2:03PM
631
بابه‌تی زیاتر