یاسا
یاسا
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌وه‌ خۆی‌ هه‌ڵبداته‌ خواره‌وه‌
SNN: 

به‌رده‌وام زۆر وتارو هۆنراوه‌و په‌خشانی‌ جۆراوجۆر له‌سه‌ر سۆزی‌ دایك بۆ منداڵه‌كانیان نوسراوه‌و جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ست و سۆزی دایك بۆ منداڵه‌كانی له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ بێسنوره‌و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی دێت بۆ دڵخۆشی منداڵه‌كانی ده‌یكات، به‌ڵام له‌م ڕوداوه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌دا دایكێك قسه‌وباسی‌ خه‌ڵكی‌ ده‌كاته‌ ئاگرێك بۆ سوتانی‌ حه‌زو ئاره‌زوی‌ كچه‌ تاقانه‌كه‌و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌.

له‌م ڕوداوه‌دا پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌موو ئه‌و سۆزو حه‌نانه‌ی‌ دایكان، سه‌یرانی‌ دایكی‌ ترێ‌ هانی‌ كچه‌كه‌ی‌ ده‌دات و ڕێنیشانده‌ری‌ ده‌بێت له‌ناسكترین و هه‌ستیارترین ساته‌كانی‌ بڕیارداندا، یان خۆی‌ بكوژێ‌ یان له‌نهۆمی‌ سێیه‌می‌ باڵه‌خانه‌كه‌وه‌ خۆی‌ فڕێبداته‌ خواره‌وه‌.

ناوه‌ڕۆكی‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

هاوڕێ كوڕێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌و دانیشتوی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، گه‌نجێكی به‌ئه‌ده‌به‌و زۆر كه‌م قسه‌ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ته‌واوكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نمره‌یه‌كی كه‌می‌ به‌ده‌ستهێنابوو، نه‌یتوانی‌ له‌زانكۆ یان په‌یمانگه‌ درێژه‌ به‌خوێندن بدات، بۆیه‌ هه‌وڵیدا له‌ده‌ره‌وه‌ ئیشێك بدۆزێته‌وه‌ تا بژێوی ژیانی خۆی پێ دابینبكات.

باوكی هاوڕێ لای كه‌سێكی نزیكی خۆی كه‌ خاوه‌نی كۆمپانیایه‌ داوای لێكردبوو كوڕه‌كه‌ی دابمه‌زرێنێت، ئه‌وكه‌سه‌ش كه‌ ناوی (هیوا)یه‌ ڕازیبوه‌ هاوڕێ وه‌ك سكتێری خۆی ده‌ستبه‌كارده‌بێت.

ڕۆژانه‌ هاوڕێ كاره‌كانی خۆی به‌ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌ده‌بات، دوای تێپه‌ڕبونی سێ مانگ، هیوا له‌كاره‌كانی هاوڕێ زۆر ڕازییه‌و زۆر چالاكانه‌ ڕایده‌په‌ڕێنێت، تاكارده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی هاوڕێ ده‌بێته‌ جێگه‌ی متمانه‌ی هیوا.

ئۆتۆمبێلی بۆ كڕی

پاشان هیوا كلیلی قاسه‌كه‌ی ده‌داته‌ هاوڕێ كه‌ سه‌دان هه‌زار دۆلاری تێدایه‌، هیوا كچێكی هه‌یه‌ به‌ناوی ترێ كه‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌و نابینایه‌و ته‌نها ئه‌م كچه‌ی هه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ی ترێ شه‌شه‌می ئاماده‌یی ته‌واوده‌كات له‌خوێندنگه‌یه‌كی نمونه‌یی و نمره‌ی ته‌واو به‌ده‌ستده‌هێنێت و له‌زانكۆ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌و زانكۆیه‌ پاسی تایبه‌تی نییه‌ وه‌ك ڕابردوو هاتوچۆ به‌ترێ بكات، بۆیه‌ هیوا ناچارده‌بێت شۆفێرێكی تایبه‌ت بۆ كچه‌كه‌ی بگرێت.

هه‌رچه‌ند هیوا نایه‌وێت ترێ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا هاتوچۆ بكات، دواتر هیوا بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت و گرانبه‌ها بۆ هاوڕێ بكڕێت و هاتوچۆ به‌ترێ بكات، دواتر هاوڕێ وه‌ك ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی به‌كاریبهێنێت، هاوڕێ قسه‌ی هیوا ناشكێنێت و ڕازیده‌بێت و ڕۆژانه‌ هاتوچۆ به‌ترێ ده‌كات و زۆر ئاگاداری ده‌بێت، به‌یانیان ده‌ستیده‌گرێت تا ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌و ته‌نانه‌ت له‌زانكۆ تا هۆڵی وانه‌كان ده‌یبات، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ترێ زۆر هۆگری هاوڕێ ده‌بێت.

خۆشه‌ویستییه‌كه‌ ئاشكرابوو

هه‌موجارێك لای هیوای باوكی ستایشی هاوڕێ ده‌كات كه‌ زۆرباشه‌ له‌گه‌ڵیداو به‌رده‌وام له‌خه‌می ترێدایه‌، ئه‌م ستایشه‌ وا له‌هیوا ده‌كات كه‌ به‌رده‌وام موچه‌كه‌ی هاوڕێ زیادبكات و كاری باشی بۆ بكات، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی هاتوچۆی پێده‌كات بیكات به‌ناوی هاوڕێ خۆیه‌وه‌، تاكارده‌گاته‌ هه‌ركاتێك ترێ‌ بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ هاوڕێی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و هه‌موو كاره‌كانی بۆ ڕاده‌په‌ڕێنێت.

هیوا هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات ترێ كه‌وتۆته‌ داوی خۆشه‌ویستی هاوڕێوه‌، به‌ڵام بۆی‌ یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌ ئاخۆ هاوڕێ خۆشی ده‌وێت یان نا، چونكه‌ باوكی ده‌زانێت كه‌ ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ تاكلایه‌نه‌یه‌، تا ڕۆژێك ترێ دان به‌خۆشه‌ویستییه‌كه‌دا ده‌نێت و داوا له‌هاوڕێ ده‌كات كه‌ خۆشی بوێت، هاوڕێش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ترێی خۆشبوێت و هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌وا باوكی هه‌موشتێكی بۆده‌كات، بۆیه‌ هاوڕێ ڕازیده‌بێت.

هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ ترێ ڕێكده‌كه‌وێت كه‌ به‌نهێنی یه‌كتریان خۆشبوێت تا زانكۆ ته‌واوده‌كات و دواتر بیر له‌هاوسه‌گیری بكه‌نه‌وه‌، چوار ساڵ ته‌واوده‌بێت و دایك و باوكی ترێ‌ دوراودور ئاگاداری ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ن، به‌ڵام سه‌یرانی دایكی ترێ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه‌و نایه‌وێت ترێ شوو بكات، چونكه‌ پێیوایه‌ خه‌ڵك قسه‌ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن چۆن شوی كردوه‌ به‌شۆفێره‌كه‌ی یان شتێكی خراپ له‌نێوانیادا هه‌به‌، به‌ڵام هیوای‌ باوكی‌ ترێ‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ له‌و هاوسه‌گیریه‌، به‌ڵام نایه‌وێت دڵی سه‌یرانی خێزانیشی‌ بشكێنێت!.

ڕوداوه‌كه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات

سه‌یران هه‌وڵده‌دات ترێی كچی له‌و په‌یوه‌ندیی و هاوسه‌رگیرییه‌ ساردبكاته‌وه‌، به‌ڵام هه‌موجارێك وه‌ڵامی ترێ بریتی‌ ده‌بێت له‌ ((هاوڕێ ئه‌و هه‌سته‌م پێده‌به‌خشێت كه‌ ئێوه‌ ناتوانن پێم ببه‌خشن و ئێوه‌ پاره‌تان هه‌یه‌، به‌ڵام هاوڕێ دڵێكی باشی هه‌یه‌)).

كارده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژێك ترێ له‌گه‌ڵ دایكی‌ لێیان ده‌بێته‌ شه‌ڕو دایكیشی‌ پێی‌ ده‌ڵێت:"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت شوو به‌هاوڕێ بكه‌یت"، له‌وكاته‌دا زله‌یه‌ك له‌ترێ ده‌دات، چونكه‌ ترێ له‌منداڵییه‌وه‌ به‌ناز په‌روه‌رده‌ كراوه‌، به‌دایكی ده‌ڵێت:"من خۆم ده‌كوژم".

له‌وه‌ڵامیشدا دایكی ده‌ڵێت:"بڕۆ خۆت بكوژه‌، به‌ڵام ناهێڵم شوو به‌هاوڕێ بكه‌یت"، ته‌نانه‌ت پێی ده‌ڵێت:"ئه‌وه‌ په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌كه‌ته‌ له‌وێوه‌ خۆت فڕێده‌ره‌ خواره‌وه‌".

ترێ چی ده‌كات؟

دوای شه‌ڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی، ترێ زۆر توڕه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ له‌ژوره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ كه‌ له‌قاتی سێیه‌می‌ باڵه‌خانه‌یه‌كه‌، خۆی فڕێده‌داته‌ خواره‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ سه‌ری ده‌دات به‌زه‌ویدا، ترێ‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس له‌ڕوداوه‌كه‌ ئاگادارده‌كرێته‌وه‌، سه‌یران دان به‌هه‌موو ڕاستییه‌كاندا ده‌نێت و ده‌ڵێت:"خۆم هانمداوه‌ خۆی بكوژێت"، بۆیه‌ سه‌یران شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت و به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی 408 له‌یاسای سزادانی عێراقی سزا ده‌درێت.

دوای ڕوداوه‌كه‌؟

دوای‌ ڕوداوه‌كه‌ش، هیوای‌ باوكی‌ ترێ‌ پاره‌یه‌كی زۆر ده‌داته‌ هاوڕێ بۆئه‌وه‌ی‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌كوردستان نه‌مێنێت، چونكه‌ وه‌كو به‌هاوڕێی‌ وت:"ده‌مه‌وێت بچیته‌ ئه‌وروپا بۆئه‌وه‌ی‌ چیتر یادگارییه‌كانی ترێت له‌به‌رچاو نه‌مێنێت".

تێبینی‌: ئه‌م ڕوداوه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك له‌ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕویداوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه‌شی‌ هێنراون خوازراون و ناوه‌ ڕاسته‌قینه‌كان لای‌ SNN پارێزراون.

2 هەفتە پێشتر - Nov 30 2018 3:46PM
2526
بابه‌تی زیاتر
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران...
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌و...
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...