ترافیک
گرنگی سستمی EBD لەئۆتۆمبیلدا
SNN: 

رێژەی رودانی رووداوەکانی ھاتووچۆ لەم چەند ساڵەی دواییدا لەھەموو جیھاندا بەتایبەت لەزستاندا زیاتر بووە و لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا پێویست بوو چارەسەرێک بۆ ئەوە بدۆزرێتەوە. 
سستمی EBD یەکێکە لەباوترین سستمەکانی ئیستۆپکردن تایبەت بەئۆتۆمبیل کەسەرکەوتووە لەسەر ئاستی جیھان و بەشداربووە لەکەمکردنەوەی رێژەی روداوەکانی ھاتوچۆ لەسەر رێگاکان.
میکانیزمی سستمی EBD لەسەر رێگا تەڕو باراناوییەکان کاردەکات بۆ رێگری لەخلیسکان و راوەستاندنی ئیستۆپ و بەباشی کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبیل بەوپێیەی خلیسکانی ئۆتۆمبیل ھۆکاری سەرەکی رووداوەکانی ھاتوچۆیە لەزستاندا.
ئەم سستمە کاتێ دەکەوێتە کار کەقاچ دەخەیتە سەر ئیستۆپ بەخێرایی یان لەناکاو لەکاتی شۆفێریدا ئەمەش ئەگەری مەترسی بۆ سەر ئۆتۆمبیل دروست دەکات، لەم کاتەدا سستمەکە کاری خۆی دەکات و ھێزی ئیستۆپەکان دابەشی ھەمو تایەکانی ئۆتۆمبیلەکە دەکات بەپشت بەستن بەخێرایی ئۆتۆمبیلەکە و باری رێگاوبان و کێش و باری نێو ئۆتۆمبیلەکە بۆ رێگری لەدەرچونی لەئاراستەی خۆی و بەدیھێنانی باشترین شێوازی راوەستانەوەی ئۆتۆمبیلەکە.

هەفتە پێشتر - Dec 1 2018 11:43AM
526
بابه‌تی زیاتر