کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە متمانەی ھاوسەرێتی بەدەست دەھێنیتەوە
SNN: 

نەمانی متمانە لەنێوانی ھاوسەراندا لەدەرەنجامی ناپاکی یەکێکیان دروست دەبێ یان کاتێ یەکێکیان ھەنگاوێک بنێت کەجێی رەزامەندی کەسی بەرامبەر نەبێت ئەمەش وادەکات سەخت بێت سەرلەنوێ بنیات بنرێتەوە، سەرباری ئەم زەحمەتە بەڵام چەند رێوشوێنێک ھەیە ئەگەر بگیرێتە بەر دەکرێ سەرلەنوێ متمانە بۆ پەیوەندییەکە بگێڕێتەوە کەوێبساییتی "فازەر لی" بەم جۆرە دەستنیشانی کردوە: 
١- بەرگەگرتنی بەرپرسیارێتی: بەر لەھەر شتێک پێویستە ئەو لایەنەی ھەڵەی کردوە داوای لێبوردن بکات و ھەوڵ نەدات ھیچ بەھانەیەک بدات بەدەستەوە. 
٢- پابەند بوون بەبەڵێنەوە: ئەگەر بەڵێنێکت دا بەھاوسەری ژیانت کە ھەڵسوکەوتت بگۆڕیت و ھەوڵ بدەیت رێگری لەدووبارەبوونەوەی ھەڵە بدەیتەوە پێویستە پابەندی ئەو بەڵێنە بیت چونکە ھەر ھەوڵێکی تر بەپێچەوانەوە دەکەوێتەوە. 
٣- ھەوڵ بدە دەست پاک بیت  و ھیچ شت و راستییەک نەشاریتەوە کەپەیوەندیدار بێت بەھاوسەری ژیانەوە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان بۆ کەمترین رادە، راستگۆیی و دەستپاکی گرنگە بۆ بیناتی متمانە لەپەیوەندیی ھاوسەرێتیدا. 
٤- بەدەستھێنانی متمانە پێویستی بەکاتە: ئەمەش بەیەک شەو و رۆژ بەدەست نایەت بەڵکو پێویستی بەکاتی زۆرە تا دڵنیابیتەوە کەپابەندی بەڵێنەکانتی و ئەوەی  روویداوە دووبارەی ناکەیتەوە. 
٥- کارەکان وەک پێشتری لێ نایەتەوە: متمانە وەک شوشەیە کەشکا چاک نابێتەوە بۆیە دەبێ سەرلەنوێ ھەوڵی بەدەستھێنانی متمانەی بدەیتەوە 
٦- ھاوسەنگی کار و کردار: لەکاتی ھەوڵدان بۆ بنیاتنانی متمانە سەرلەنوێ، دەبێ پەرۆش بیت کەھاوسەنگی نێوان کار و قسەکانت بگیریتە بەر چونکە ھاوبەشی ژیانت وورد دەبێتەوە لەھەموو شتێکدا و چاودێری جوڵە و ھەڵسوکەوتەکانت دەکات.

هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 12:13PM
756
بابه‌تی زیاتر