زانست
زانست
باوترین بەرنامەکانی مۆبایل لە٢٠١٨ دا
SNN: 

کۆمپانیای ئەپڵ لیستێکی بەو ئەپڵیکەیشنانە بڵاوکردەوە کەلەساڵی ٢٠١٨ دا زۆرتر لەئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد دابەزێنراون، تێبینی ئەوەش کراوە کەئەپڵیکەیشنی یوتیوب زۆرترین رێژەی ھەبووە لەدابەزاندنیدا و زیاتر بوە لەئسنتاگرام و سناپچات. 
ئەمەش بەوپێیەی یوتیوب لەنێو گەنجاندا زۆر خواستی لەسەرە و بەکاردەھێنرێت، لەبەرامبەریشدا ئەپڵیکەیشنی "تیک توک"ی چینی لەلیستی دە یەکەمەکەدایە، لەپاڵ کرۆم و فۆتۆرز کەسەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستھێناوە لە٢٠١٨ دا. 
یاری فۆرت نایت لەنێو لیستی ئەو یاریانەدایە کەلە٢٠١٨ دا زۆرترین جار دابەزێنراوە، پەپچی ش لەئاستی چوارەمدایە. 
لەم لیستەشدا: 
یوتیوب، ئنستاگرام، سناپ چات، فەیسبوک مێسنجەر، فەیسبوک، بتمۆجی، نێتفلیکس، گوگڵ ماپ، جیمەیڵ، سپۆتیفای.

هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 12:59PM
1596
بابه‌تی زیاتر