کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
باشترین رێگا بۆ دڵی پیاو قاچیەتی
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی ئاشکراکردوە کەباشترین رێگا بۆ دڵی پیاو قاچەکانییەتی. 
بەپێی توێژینەوەیەک کەرۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردۆتەوە، مەساژکردنی قاچی پیاو بۆ ماوەی ١٠ دەقیقە باشترین رێگایە بۆ دڵی پیاوان، دەریشکەوتوە کەفشار خستنەسەر قاچی پیاو دەبێتە ھۆی زیادبونی ھۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین "ھۆرمۆنی خۆشەویستی"
بەپێی توێژینەوەکە لەدوای مەساژکردنی قاچەکان ئەو ھۆرمۆنە زیادتر دەردەدرێت لەلەشدا، کەلەباری ئاسایی و لەژناندا ئەم ھۆرمۆنە لەکاتی منداڵ بوون و شیردانی سروشتی و خواستی سێکسیدا دەردەدرێت.
توێژەران دەڵێن بەرزی ئاستی ھۆرمۆنی خۆشەویستی لەخوێندا لەدوای مەساژکردن بەدەست دەگاتە ٥١%.

هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 5:04PM
8872
بابه‌تی زیاتر