لەکوردستانەوە
بەڤیدیۆ:کارگەیەک لەکوردستان زەیتی زەیتون بەرھەم دەھێنێت
SNN: کۆسار مەحمود

لەپارێزگای ھەڵەبجە کارگەیەک بۆ دروستکردنی ڕۆنی زەیتون دەکرێتەوەو جوتیاران دەتوانن لەو کارگەیە بەرھەمەکانیان ساغ بکەنەوە و چیتر بەرھەمیان بەفیڕۆنەچێت.

gellerytitle

کارگەی ڕۆنی زەیتون یەکەم کارگەی زەیتونە لەپارێزگای ھەڵەبجە و لەتوانایدا ھەیە لە ۲٤ کاتژمێردا ۱۲۰ تۆن زەیتون بکات بەڕۆن و لەیەک کاتدا دەتوانێت بەرھەمی چەند جوتیارێکی جیاواز بکات بەڕۆن.

gellerytitle

ڕێبین مەحمود سەرپەرشتیاری کارگەکە بەSNNی ڕاگەیاند: ئەم کارگەیە ھاندەرێکی باشی جوتیارانە بۆ ئەوەی لەداھاتودا زەویەکانیان بەزەیتون بچێنن و خەمی ساغکردنەوەیان نەبێت، وە بۆ ھەر یەک تۆن زەیتون بڕی ۱٥۰ ھەزار دینار لەبەرامبەردا وەردەگیرێت.

gellerytitle

وتیشی : بەرھەمی ھەموو جوتیارێکی ھەرێمی کوردستان وەردەگرین و ئەندازیاری تایبەتیشمان ھەیە بۆ ڕێنمایی کردنی جوتیاران و ئەو کەسانەی بیانەوێت باخی زەیتونیان ھەبێت.

gellerytitle

ڕۆنی زەیتون بۆ تەندروستی مرۆڤ بەسودە و بەکارھێنانی بۆ ڕێگری لەفشاری خوێن و ڕێژەی شەکر سودی ھەیە و ڕێگریش دەکات لەزیادبوونی کێشی لەش و بۆ خواردن دروستکردنیش دەتوانرێت سودی لێ ببینرێت.

gellerytitle

جوتیاران بەخۆشحاڵیەوە لەم جۆرە ھەنگاوانە دەڕوانن و بەھۆکارێکی باشی دەبینن بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمەکانیان، وەک خۆیان دەڵێن ساڵانی پێشو نەدەتوانرا بە باشی بەرھەمەکە ساغبکرێتەوە بەڵام لەڕێی ئەم کارگەیەوە دەتوانین بەشێوەی باش و بەسود بەرھەمەکانمان ساغ بکەینەوە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 9:57AM
935
بابه‌تی زیاتر