ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەبەر ئەم ھۆکارانە ٦ی بەیانی دەبێ بەئاگابێیتەوە
SNN: 

گۆڤارێکی ئەڵمانی پێویستی بەئاگاھاتنەوەی تاکەکان لەسەعات ٦ی بەیانیدا دەخاتەروو. 
گۆڤاری "فرۆیندن"ی ئەڵمانی دەرەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی بڵاوکردەوە کەلەگۆڤاری توێژینەوەکانی پزیشکی دەروونی بڵاوکراوەتەوەو دووپاتی دەکاتەوە کەزوو بەئاگاھاتنەوە مرۆڤ دەکاتە خاوەنی ژیانێکی تەندروست و بەختەوەرتر. 
گۆڤارە ئەڵمانییەکە روونی کردۆتەوە کەبەئاگاھاتنەوە بەر لەسەعات ٦ی بەیانی تەنیا مەترسی دڵەراوکێ کەم ناکاتەوە بەرێژەی ٢٥% بەڵکو کاریگەریی ئەرێنیشی ھەیە لەسەر باری گشتی تەندروستی لەش، ئەمەش بەھۆی رێکەوتنی لەگەڵ سروشتی رۆژدا. 
گۆڤارەکە رێنمایی دەدات کەلەگەڵ بەئاگاھاتنەوە لەبەیانیاندا خۆ بەدووربگیرێت لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان و ئیمەیڵ چێک کردن، و لەجیاتی ئەوە خۆ بەشتی سادەی وەک خوێندنەوە و بیرکردنەوەوە سەرقاڵ بکرێت.

هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 10:25AM
3218
بابه‌تی زیاتر