ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەم خۆراکانە ھەستی بەختەوەریت زیاتر دەکەن
SNN: 

ھەستە ئەرێنییەکان پەیوەندیدارن بەمێشکەوە بۆ دەردانی مادەی کیمیایی دیاریکراو و دابەزاندنی ھۆرمۆنی کۆرتیزۆل ھاوکات ھەستی ئارامیت پێ دەبەخشێت ئەگەر چەند سەعاتێکی باش بخەویت و وەرزش و پێکەنین و بچیتە پارکەکان، ئەگەر دەتەوێ میزاجت باش بێت ھەوڵ بدە ھەنگاوی یەکەم شێوازی خۆراکیت کۆنترۆڵ بکە. 
١. ئەو ژەمە میوە و سەووزانە بۆ ٧ ژەم زیاد بکە تا ھەستی بەختەوەریت پێ بدات و باری دەروونیت باش بێت، ئەمەش تا ٣ ھەفتە. 
٢. بەیانیان خواردنەوەی قاوە ئەو ھەستەت لا دروست دەکات ، دەریشکەوتوە ئەو ژنانەی رۆژانە ٢ بۆ ٣ کوپ قاوە دەخۆنەوە کەمتر بەرێژەی ١٥% توشی دڵەراوکێ دەبنەوە
٣. شۆکلاتە پێکەنین و زەردەخەنە دەخاتە سەر لێوانت و ئەو دژەئۆکسانەی تێیدایە دیواری خوێنبەرەکانت دەشواتەوە و فشاری خوێن دادەبەزێنێ و سوری خوێن باشتر دەکات. خواردنی ٣٠ گرام شۆکلاتەی تۆخ بەشێوەیەکی رۆژانە تا ٢ ھەفتە، نیگەرانی و ھەستکردن بەماندوێتی ناھێڵیێت
٤. قارچک دەوڵەمەندە بەکانزای سیلینییۆم کەچەندین سودی ھەیە بۆ لەش و باشترکردنی میزاج و دڵەراوکێ و ھەستکردن بەماندوێتی، ھاوکات ڤیتامین دی تێدایە کەمیزاج باش دەکات.
٥. توێژینەوەیەکی ژاپۆنی کە ٤٠٠ ھەزار کەس تێیدا بەشداربون دەریخستوە کەرۆژانە خواردنەوەی ٥ کوپ چای سەوز ئاستی دڵەراوکێ و گرفتە دەرونیەکان بەرێژەی ٢٠% کەمتر دەکاتەوە.

هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 10:33AM
1465
بابه‌تی زیاتر