ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٣ رێگا بۆ رزگاربون لەچەوری ڕان
SNN: 

زۆرێک کەس گرفتی قەڵەویی ناوچەی سمت و ڕانیان ھەیە لەدەرەنجامی کەڵەکەبوونی چەوری لەژەمە چەور و خێراکان و کەم جوڵە و وەرزش نەکردنەوە، سەرباری خواردنەوەی گیراوە غازییەکان بەزۆری کەئەمەش کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر تەندروستی دەروونی. 
بۆ رزگاربوون لەو گرفتە دەتوانیت پشت بەچەند خۆراکێک ببەستیت بۆ سوتاندنی چەوری زیادە و کەڵەکەبوو: 
دارچینی و زەنجەبیل: ٢ کەوچک دارچینی و ٢ کەوچک زەنجەبیل تێکەڵ بکە لەگەڵ ٢ پارچە لیمۆ و بیخە کوپێک ئاوی کوڵاو و رۆژانە ٣ جار بیخۆرەوە بەر لەھەر ژەمێک.
توێکڵی پرتەقاڵ بھێنە و بیدە لەخەڵاتە و بیخەرە نێو زەڵاتە یان خواردنەوە بەشێوەیەکی رۆژانە و بیخۆ. 
رۆزماری و چا: ٢ کەوچکی بچوک زەنجەبیلی ھاڕاو و ٢ کەوچکی بچوک چای سەوز تێکەڵ بکە لەگەڵ نەعنا و بیخە ئاوی کوڵاوەوە، پاشان رۆژانە ١ بۆ ٤ کوپی لێ بخۆرەوە.

هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 10:51AM
2874
بابه‌تی زیاتر