لەکوردستانەوە
لەسلێمانی سەگ و پشیلەی بەرەڵا کۆدەکرێنەوە
SNN: ھەورامان ھاشم

بۆ یەکەمجار لەشاری سلێمانی پەناگەی ئاژەڵان بنیاددەنرێت، کە ئامانج لێی کۆکردنەوەی سەگ و پشیلەی بەرەڵای سەرشەقامەکانەو بەخێوکردنیەتی لەو شوێنەدا.

gellerytitle

لەو بارەیەوە ئاوات حسامەدین نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بە SNNی راگەیاند: لەدوای ھەوڵدانی زیاتر لەچوار ساڵ لەگەڵ پارێزگاو شارەوانی سلێمانی توانیمان شوێنێکی تایبەت بە روبەری ٢ دۆنم زەوی بۆ کۆکردنەوەی سەگ و پشیلەی بەرەڵا دابین بکەین و بیکەین بەپەناگەیەک بۆ ئاژەڵان.

gellerytitle

وتیشی: دەمانەوێت سەگ و پشیلەکانی سەرشەقامەکان لەفەوتان و رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشی بکەین و پاک راگرتنی ژینگە ھەوڵدەدەین سەرجەمیان لەشوێنێکدا کۆبکەینەوە.

gellerytitle

راشیگەیاند: لەو شوێنەدا سەرجەم پێداویستییەکان بۆ بەخێوکردنی سەگ و پشیلە لەخۆدەگرێت و کارەکانمان بەخۆبەخشیە بۆیە داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین ھاوکارمان بن و ئەمرۆش بەردی بناغەی پەناگەکەمان دانا و دەمانەوێت لە ماوەیەکی زۆر کەمدا کارەکانی تەواو بێت.

هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 5:26PM
1421
بابه‌تی زیاتر