ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەبەر ئەم سودانە گەڵای زەیتون بخۆ
SNN: 

 رەنگە بزانیت کەگەڵای زەیتون چەندین سودی ھەیە بەڵام نازانیت کەیەکێک لەسودەکانی بریتیە لەدابەزاندنی کێش ، ئەم گەڵایە چەندین سودی تری ھەیە بۆ چارەسەر لەوانە: 
پاراستنی کۆئەندامی ھەرس، کۆئەندامی دەمار، سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی بەکتریا، مەترسی توشبون بەشێرپەنجە، کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بەھەوکردن، سنوردارکردنی ھەستکردن بەئازار، قەلاچۆکردنی ئۆکسانەکان و زیان بەرکەوتنی خانەکان.
گەڵای زەیتون دەتوانێ کێش دابەزێنێ و مەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ کەم بکاتەوە سەرباری ئەوەش دەتپارێزێت لەمەترسیەکانی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ و بەھێزکردنی سستمی بەرگری و دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن، رێکخستنی رێژەی شەکر لەخوێندا. 

هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 7:38PM
4252
بابه‌تی زیاتر