یاسا
یاسا
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران
SNN: 
لەیەكێك لەشارەكانی هەرێمی كوردستان دوو برا هەن كە هەر لەمنداڵیەوە خەریكی فێلكردن بون لەمنداڵانی دیكەی هاوڕێیان و دواتریش لەگەڵ گەورەبونیان و گۆڕانكاری لەو ئیشوكارانەی پێوەی سەرقاڵبون، ئەو فێڵكردنە گۆڕاوە بۆ قۆڵبڕینی خەڵكانی ئاسایی و هەروەها بازرگانانیش، بەڵام بەهۆی یاساوە توانرا دەستگیركران و ئێستاش لەزیندانن.

هاوڕێ و هاوار دوو بران، تەمەنیان 40 ساڵەو دانیشتوی یەكێك لەشارەكانی هەرێمی كوردستانن، هەر لەمنداڵییەوە خولیای فێڵ و تەڵەكردن لەمێشكیاندا هەبوەو بەوتەی خۆیان لەمنداڵییەوە چەندین منداڵی هاوڕێی خۆیان هەڵخەڵەتاندوەو بەو هۆیەوە پارەیەكی زۆریان كۆكردۆتەوە.

لەسەرەتای تەمەنی گەنجیدا ئەم دوو برایە چەندینجار چونەتە بازاڕو قۆڵی چەندین خەڵكیان بڕیوە، لەبازاڕدا بەدوای خەڵكی هەژاردا گەڕاون و فێڵیان لێكردون، هەندێكجار بەهۆی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەوە فێڵیان لەخەڵك كردوە، تا دواجار دەچنە ناو مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەوەو چەندین فێڵی گەورە لەهاوڵاتیان دەكەن.


شەڕێكی زۆردەكەن

ئەم دوو برایە تەنها لەسەر فێڵ و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان ژیاون، چەندینجار ئۆتۆمبێلیان فرۆشتوەو پارەیان لەكڕیارو فرۆشیار وەرگرتوە، ئەگەر كڕیارەكان پارەكەیان نەدابێت كردویانە بەشەڕو چەندین سكاڵا لەوبارەیەوە لەسەریان تۆماركراوە.

پاشئەوەی بڕێك پارەی زۆر كۆدەكەنەوە دەكەونە مامەڵەكردن لەگەڵ ژمارەیەك بازرگان و دوای ئەوەی كەلوپەلیان لێدەكڕن بڕێك پارەی پێشەكی دەدەن و دوای گەیشتنی بڕی تەواوی كەلوپەلەكە پارەكە نادەن، تا كاردەگاتە ئەوەی لەوشارەی تێیدا دەژین ئاشكرادەبن و ژمارەیەكی زۆری بازرگان دەیان ناسن و هیچ جۆرە مامەڵەیەكیان لەگەڵدا ناكەن.


دەچنە شارێكی دیكە

دوای ئەوەی دەچنە شارێكی دیكە، بڕیاردەدەن دەستبكەنەوە بەمامەڵەی ئۆتۆمبێل و بەوتەی خۆیان بۆیە ئەم پیشەیە هەڵدەبژێرن، چونكە پارەی زۆریان دەستدەكەوێت و لەمشارە كەس نایانناسێت، سەرەتا 10 ئۆتۆمبێل لەبازرگانێك دەكڕن و یەكسەر پارەكەی دەدەن و دەچن دەیفرۆشنەوە بەنرخێكی كەم، تا بازرگانەكان وا هەستبكەن كە ئەو دوو برایە ناسراون و خێران لەساغكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكان، ئەم مامەڵەیە ماوەیەك بەردەوامدەبێت و تا بڕیار دەدەن ئەمجارە ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل بكڕن.


خۆیان بۆ دزییەكی گەورە ئامادەدەكەن

دوای ئەوەی متمانەیەكی زۆر بەدەستدەهێنن لەلایەن بازرگانانی ئۆتۆمبێلەوەو ئەوانەی مامەڵەیان لەگەڵدا كردون، ئەمجارە لەهەر بازرگانەو 10 بۆ 15 ئۆتۆمبێل دەكڕن كە كۆی گشتیی ئۆتۆمبێلەكان دەكاتە نزیكەی 200 ئۆتۆمبێل و نرخەكەی زیاترە لەچوار ملیۆن دۆلار، بەڵام پارەی هیچیان نادەن تەنها داوای یەك هەفتە مۆڵەت دەكەن بۆ پێدانی پارەی ئۆتۆمبێلەكان بەبازرگانەكان.

دوای ئەوەی نزیكەی شەش مانگە لەوشارە كاردەكەن لەگەڵ هەر بازرگانەو زیاد لەپێنج مامەڵەیان لەگەڵداكردون، ئەم ئۆتۆمبێلانە دەنێرنە ئەوشارەی پێشتر لێی بون بەو بازرگانانەی دەفرۆشن كە پێشتر مامەڵەیان لەگەڵدا كردون و لەماوەی تەنها دوو ڕۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبێلەكان ساغدەكەنەوە.

بەوتەی شایەتحاڵەكان و هۆكاری خێرا فرۆشتن و ساغكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هەر ئۆتۆمبێلێك بەدوو هەزار دۆلار لەنرخی خۆی كەمتر فرۆشراوە.


دواتر چی دەكەن؟

دوای ئەوەی كە پارەكە وەردەگرن، بەهیچ شێوەیەك پارەی بازرگانەكان نادەن و ڕادەكەنە شوێنێكی دیكە، تەنها لەبنكەی پۆلیسەكان زیاتر لە 100 سكاڵایان لەسەر تۆماردەكرێت و لەزۆربەی شارو شارۆچكەكانی هەرێم سكاڵایی یاساییان لەسەرە.


ئەمجارە كارەكەیان دەگۆڕن

دوای ئەوەی دەچنە شارێكی دیكە ئەمجارە بۆئەوەی نەناسرێنەوە دەستدەكەن بەبازرگانی چەك و تەنانەت لەمكارەشدا فێڵێكی زۆردەكەن، تا ڕۆژێك لەڕێگەی چایچیەكی یەكێك لەو پێشانگە ئۆتۆمبێلانەی فێڵیان لێكردوە دەدۆزرێنەوەو یەكسەر پەیوەندی بەپۆلیسەوە دەكات و یەكسەر دەستگیردەكرێن.

 
سزاكەیان وەردەگرن

دوای ئەوەی دەستگیردەكرێن دان بەتاوانەكەیاندا دەنێن و دەردەكەوێت كە ئەو دوو برایەن كە فێڵیان كردوە، بۆیە بەگوێرەی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی و بەگوێرەی ئەو مادە یاساییەو بەو پێیەی سكاڵای تریان لەسەرەو هەڕەشەیان لەخەڵك كردوەو دوای تەواوبونی لێكۆڵینەوە، دواتر لەڕێگەی كۆمەڵایەتییەوە بەشێكی زۆری قەرزەكان درانەوەو پارەكەیان گەڕاندەوە بۆ خەڵك بەشێكی زۆری سكاڵاكاران لێیان خۆشدەبن، بەڵام هەریەكەیان بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی دەكرێن، چونكە هەندێك لەو خەڵكانە لەپارەو لەو هەرەشانەی لێیان كراوە خۆشنەبون.

4 مانگ پێشتر - Dec 8 2018 5:26PM
7427
بابه‌تی زیاتر
مەبەست چۆن توش بوو؟..كێ‌ حەبەكەی پێ‌ فرۆشت؟...
سه‌ره‌تا داوای‌ ماچی‌ كردو دواتر ده‌ستدرێژیكرده‌سه‌ر...
بۆ ئەوەی سەفەری دەرەوەی وڵات چی ھەڵەیەکی ئەنجامدا ؟...
دایكی‌ خۆی‌ ده‌كوژێت..هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانه‌...
مامی‌ ویستی‌ به‌زۆر لاقه‌ی‌ برازاكه‌ی‌ خۆی‌ بكات..چی‌ ڕ...
دیلان كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا..له‌زیندان چی‌ به‌سه‌ر...
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران...
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌و...
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...