هونه‌ر
بەڤیدیۆ: ریکلامی فیلمێکی نوێ دەنگی دایەوە
SNN: 

ستۆدیۆکانی مارڤل ئاشکرایکردوە کەپرۆمۆی نوێی فیلمی "ئیڤێنجەرز – ئێند گەیم" سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستھێناوە و لەماوەی ٢٤ سەعاتدا زۆرترین جار تەماشاکراوە.
مارڤل ئاشکرایکردوە کەئەم پرۆمۆ نوێیە لەماوەی ١ رۆژدا ٢٨٩ ملیۆن جار تەماشاکراوە لەدوای یەکەم نمایشکردنیدا.
مارڤل روونی نەکردۆتەوە ئایا چۆن حسابی ژمارەی تەماشاکردنەکان بکرێت کە لەیوتیوب ٥٦ ملیۆن بووە. 
پێشبینی دەکرێت فیلمە نوێیەکە لەمانگی نیسانی ئایندەدا نمایش بکرێت لەھۆڵەکانی سینەمادا.

4 مانگ پێشتر - Dec 10 2018 12:24PM
10655
بابه‌تی زیاتر