کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ رێگا بۆ بەدەستھێنانەوەی متمانە
SNN: 

ھەندێ جار داواکاری زۆر و گرفتی نێوان ھاوسەران پەیوەندیی ھاوسەرێتی بەرەو ھەڵدێر دەبات و متمانە لەنێوانیان ناھێڵێت، لەوبارەیەوە وێبسایتی :باستل" پێنج رێنمایی خستۆتەروو بۆ سەرلەنوێ بەدەستھێنانەوەی متمانەی کەسی بەرامبەر: 
١. داوای لێ بوردن: ئەمەش کاتێ ھەڵەیەک دەکەیت دەرھەق بەھاوسەرت ئاساییە ھەوڵ بدەیت چارەسەری بکەیت و داوای لێ بوردن بکەیت لێی. 
٢. نەشاردنەوەی نھێنییەکان : بەوپێیەی پەیوەندی ھاوسەرێتی بابەتێکی ھاوبەشە بۆیە پێویستە نھێنی لەکەسی بەرامبەر نەشاریتەوە. 
٣. پابەندبون: پێویستە پابەندی ھاوسەرت بیت و خۆت لەو کەسانە بەدووربگریت کەپێشوووتر پەیوەندی سۆزداریت لەگەڵیان ھەبووە و رابردووت لەیاد بکەیت. 
٤. پەیوەندیی راست و رەوانت ھەبێ لەگەڵ ھاوسەری ژیانت و گوێ لەسکاڵاکانی بگریت و ھەوڵی چارەسەرکردنی بکەیت و گوزارشت لەخۆشەویستیت دەکات. 
٥. تەرخانکردنی کاتێک بۆ مانەوە لەگەڵ ھاوسەرەکەت و ئەنجامدانی چەند چالاکییەک پێکەوە.

6 مانگ پێشتر - Dec 12 2018 11:38AM
932
بابه‌تی زیاتر