ترافیک
بەڤیدیۆ: نیسان Juke ی نوێ بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای نیسان مۆدیلێکی نوێی ئۆتۆمبیلی Juke کرۆس ئۆڤەری ئاشکراکرد کەبڕیارە ساڵی ئایندە بخرێتە بازاڕەوە.
ئۆتۆمبیلە نوێیەکە دیزاینێکی ناوازەی ھەیە و وەک فیلمێکی خەیاڵی زانستییە و ئەوەی جیای دەکاتەوە پەیکەرەکەیەتی کەلەکانزا و ریشاڵی کاربۆنی دروست کراوە سەرباری دیزاینی لایتەکانی کەلەشێوەی پیتی X دایە و دەرگاکانی بەئاراستەی پێچەوانە دەکرێتەوە.
کوشنەکانی وەرزشیە و دوو شاشەی ھەیە و یەکێکیان بەتەچ کاردەکات و سستمی مەڵتی میدیای ھەیە لەگەڵ بینینی وێنەی کامێراکان و یەکێکیتر لەبەردەم شۆفێرەکەدایە. 
پێشبینی دەکرێت بە سێ مۆدێل دروست بکرێت سێ پستۆنی ١ لیتر و مەکینەی گاز ١.٥ لیتر و مەکینەیەکی بەنزین ١.٦ لیتری تۆرباینی و تایەی وەرزشی ١٩ ئینج. 

مانگ پێشتر - Dec 14 2018 4:18PM
1114
بابه‌تی زیاتر