هونه‌ر
بەڤیدیۆ: فیلمێکی ترسناکی نوێ بەرھەم ھات
SNN: 

وەک ئامادەکارییەک بۆ نمایشکردنی لەھۆڵەکانی سینەما، دوایین ترەیلەری فیلمی ترسناکی نوێ Glass بڵاوکرایەوە.
بڕیارە ئەم فیلمە رۆژی ١٨ی کانونی دووەمی ئایندە نمایش بکرێت، فیلمەکە باس لەکۆتایی رووداوەکانی فیلمی Split دەکات کەتێیدا گلاس شوێنی کەسایەتی "کرامپ" دەکەوێت کەھێزێکی زۆری ھەیە لەدژی سروشت و دواتر لەچەند زنجیرەیەک رووبەرووبونەوەی زۆردا دەبێتە دێوەزمە و لەکاتێکیشدا ئەندازیارێک دەردەکەوێت کەچەندین نھێنی شەرمەزارکەری بۆ ھەردووکیان پێیە. 
فیلمەکە "برۆس ویلیس" و "جیمس ماکافۆی" و "ئانیا نتایلەر-جۆی" رۆڵی تێدا دەبینن و لەدەرھێنانی "ئێم نایت شیامالان"ە. 

3 مانگ پێشتر - Dec 18 2018 1:44PM
11276
بابه‌تی زیاتر