ترافیک
بەم جۆرە شێ و تەمی ئۆتۆمبیل نامێنێت
SNN: 

یانەی ئەڵمانی بۆ ئۆتۆمبیل چەند رێنماییەک دەخاتەروو بۆ نەھێشتنی شێ و تەمی نێو ئۆتۆمبیل و سەر جامەکان، بەوپێیەی دەبێتە ھۆی چڕبونەوەی ئاو و ھەڵم لەسەر جامەکان و بڵاوبونەوەی بۆنی ناخۆش تێیدا. 
یانەئەڵمانییەکە روونی کردۆتەوە بۆ کەمکردنەوەی شێ لەنێو ئۆتۆمبیلەکەدا دەبێ قوڕ و ئاوی باراناو لەپێڵاوەکانت بکەیتەوە بەر لەوەی سواری ئۆتۆمبیلەکەت ببیت. 
باشترە لەوەرزەکانی پاییز و زستاندا پشت بەحەسیر یان لاستیکی بەرپێی دروستکراو لەلاستیک ببەستیت و ووشکی بکەیتەوە تا ئاوەکە لەسەری نەبێتە ھەڵم و سەر جامەکان نەگرێت بەکاریگەری گەرمکەرەوەی ئۆتۆمبیلەکە.
دەشتوانیت سستمی گەرمی و AC دابگیرسێنیت لەھەمان کاتدا بۆ دەرکردنە دەرەوەی شێ لەئۆتۆمبیلەکە و ئەوانەش کەسستمەکەیان ئۆتۆماتیکییە دەبێ بخرێتە سەر دۆخی Defrost بۆ نەھێشتنی ھەڵمەکە.

مانگ پێشتر - Dec 18 2018 2:15PM
15660
بابه‌تی زیاتر