ترافیک
بەبێ کۆنترۆڵ زەنگی ئاگادارکردنەوەی ئۆتۆمبیل ببڕە
SNN: 

ھەندێ لەشۆفێران رووبەرووی دۆخی شەرمەزارکەر دەبنەوە بەوپێیەی ھەندێ جار زەنگی ئۆتۆمبیلەکە دەکەوێتە کار بەبێ وەستان، ھەندێ لەشۆفێران نازانن ئەگەر کۆنترۆڵیان پێ نەبێت چۆن زەنگەکە بێ دەنگ بکەن، لێرەدا ئاسانترین رێگە دەخەینەروو: 
١- سەرەتا سویچی ئاسایی ئۆتۆمبیلەکە بھێنە و دەرگای ئۆتۆمبیلەکەی پێ بکەرەوە و پاشان سلف لێ بدە و مەکینە دابگیرسێنە پاشان دەرگاکان بەدوگمەی ناو دەرگاکان بکەرەوە کەلەلای چەپی شۆفێرەکەدایە، بەو جۆرە زەنگەکە رادەوەستێت.
٢- ئەم رێگەیە پشت دەبەستێ بەلێکردنەوەی جەمسەری کارەبا لەئامێری زەنگەکە بەتەواویی، ئینجا بۆنیت ھەڵبدەرەوە و بۆ بڵندگۆکە بگەڕێ و کێبڵەکەی بقرتێنە و بەو جۆرە دەنگەکە نامێنێت ، پاشان تیپێکی لێ بدە تا کارەبا نەگوێزێتەوە.

تێبینی: ئەم دوو رێگایە کاتێ پەیڕەو دەکرێ کەشۆفێرەکە یان خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە، سویچی سەرەکی تایبەت بەئۆتۆمبیلەکەی پێ بێت واتە کەسێکی تر ناتوانێ ئەم کارە بکات ئەگەر سویچی پێ نەبێت بۆ ھەردوو رێگاکە، ئەمەش ئامانج لێی ھاوکاریکردنی شۆفێرانە لەکاتی رووبەرووبونەوەی ئەم دۆخە شەرمەزارکەرانەدا. 

مانگ پێشتر - Dec 18 2018 5:27PM
814
بابه‌تی زیاتر