ترافیک
کامارۆی نوێ بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای چیڤرۆلێت نمونەی نوێی ئۆتۆمبیلەکانی  بەناوی Camaro ئاشکراکرد کەمۆدیلێکی بەناوبانگە و خواستێکی زۆری لەسەرە بەتایبەت لەنێو گەنجاندا. 
شێوەی دەرەوەی ئۆتۆمبیلەکە چەندین گۆرانکاری تێداکراوە و رووکاری پێشەوەی عەتەرەکەی شوێنی ئاڵوگۆری ھەوای ھەیە و لایتی لید و باڵێکی ھەوایی بچوک لەسەر سندوقی دواوەی بۆ جێگیربونی ئۆتۆمبیلەکە لەخێراییە زۆرەکاندا.
لەناویشەوە کوشنی چەرمی ھەیە و سوکانێکی سپۆرت و دوگمەی کۆنترۆڵکردنی تایبەتی ھەیە و دوو شاشەی تێدایە کەتەچ کاردەکات.
کامارۆ نوێیەکە بەبزوێنەری تۆربینی ٢ لیتر کاردەکات و لەماوەی ٥.٩ چرکەدا دەتوانێ لە سفرەوە بگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا، سەرباری سستمی پاڵنانی دواوە و گێڕێکی ئۆتۆماتیکی ٨ خێرایی. 

gellerytitle

gellerytitle

6 مانگ پێشتر - Dec 25 2018 8:32PM
941
بابه‌تی زیاتر