ترافیک
زیانی پشتگوێخستنی بلانسی تایەکان
SNN: 

تایە یەکێکە لەدیارترین بەشەکانی ئۆتۆمبیل، ھاوکات یەکێکە لەھۆکارەکانی سەلامەتی ئۆتۆمبیل، بۆیە باشترە گرنگی پێ بدرێت و چاک بکرێت بەشێوەیەکی بەردەوام. 
دەستەی ئەڵمانی بۆ پشکنین ئاماژەی بەوەکردوە کەپشتگوێخستنی بڵانس و میزانیەی تایەی ئۆتۆمبیل بەشێوەیەکی پێویستە بۆ ئەم کارە. 
لەبارەی گرنگی بڵانس کردن، دەستەکە رایگەیاندوە کەئەم کارە دەبێتە ھۆی ھاوسەنگی ئۆتۆمبیل و رێگری لەلەرینەوەی ئۆتۆمبیل و ناھاوسەنگی بەتایبەت لەخێرایی ٨٠ بۆ ١٠٠ کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا.
شارەزایانی ئەڵمانی ھۆشداری دەدەن لەزیانەکانی پشتگوێخستنی بڵانس کردنی تایەکان و لەوانەش کەمتربونی سەلامەتی ئۆتۆمبیل لەدەرەنجامی زۆر لەرینەوە  لەکاتی رۆشتندا، و کەمکردنەوەی تەمەنی تایەکان و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئۆتۆمبیلەکە و بەلارێداچونی ئۆتۆمبیل لەدەرەنجامی ناھاوسەنگی تایەکان.

6 مانگ پێشتر - Dec 26 2018 11:34AM
1403
بابه‌تی زیاتر