هونه‌ر
بەڤیدیۆ: خراپترین ٥ فیلمی ٢٠١٨
SNN: 

ساڵی ٢٠١٨ زۆرێک فیلمی سینەمایی جیاوازی لەخۆگرت و ئەمانەش جیاوازبون لەرووی رێژەی تەماشاکردن و ھەڵسەنگاندنی رەخنە و داھاتەکان لەکاتێکدا فیلمی تر سەرکەوتنیان بەدەست نەھێنا سەرباری بەکارھێنانی بودجەی گەورەی تێدابەکارھاتووە. 
گۆڤاری ھۆلیود ریپۆرتەر لیستی خراپترین فیلمی ساڵی ٢٠١٨ ی خستۆتەروو: 
١-فیلمی Gotti کەجۆن تراڤۆڵتا رۆڵی پاڵەوانی تێدا بینی و لەدەرھێنانی کیفین کۆنۆلی یە. باس لەچیرۆکی ژیانی پیاوێکی ئەمریکی دەکات کەدەبێتە رابەری خێزانێکی تاوانکاریی لەنیویۆرک . ئەمەش بەفیلمێکی بێزارکەر زانرا. 

٢-فیلمی رۆبن ھوود Robin Hood کەباس لەشۆرشێک دەکات لەدژی گەندەڵی تاجی ئینگلیزی و لەدەرھێنانی ئۆتۆ باسۆرستە. 

٣-فیلمی Fifty Shades Freed کەسێیەم زنجیرەو دوایینی زنجیرە فیلمەکانی Fifty Shades ە و ھەموو ساڵێک بەشێکی دەخرێتە لیستی خراپترینەوە.

٤-فیلمی Life ItSelf ئەمیش باس لەگەنجێک و کچێک دەکات کەپێکەوە لەزانکۆی نیویۆرک دەخوێنن ودواتر ھاوسەرێتی دەکەن و یەکەم منداڵیان دەبێ ئەوکات رووبەرووی چەندین ئاستەنگ دەبنەوە و دەنگی گەشتەکەیان بەنێو قاڕەکان و ژیاندا بڵاودەبێتەوە. ئەمەش بەخراپترین فیلمی ساڵ زانرا.

٥- فیلمی Venom ی دەرھێنەری "رۆبن فلایشەر" کەیەکێکە لەکەسایەتییە نھێنی و ئاڵۆزەکانی جیھانی "مارڤڵ" و دوژمنی سەرسەختی پیاوە جاڵجاڵۆکەییەکەیە. 


3 مانگ پێشتر - Dec 26 2018 8:01PM
11109
بابه‌تی زیاتر