کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ رێنمایی بۆ ھاوسەرێتی تەندروست لەساڵی نوێدا
SNN: 

زۆربەی کەس لەچاوەڕوانی ئەوەدان گۆرانکاریی لەخۆیاندا بکەن کاتێ ژیانیان رووبەروی قەیران دەبێت ئەمەش ھەرەشەیە بۆ سەر بەردەوام بوون و سەقامگیری بونی. 
ھاتنی ساڵی نوێ دەرفەتێکی گرنگە بۆ زۆرێک لەھاوسەران بۆ بنیاتی پەیوەندییەکی سۆزداری و ھاوسەرێتی کەگۆرانکاریی ئیجابی لەسەر ئاراستەکەی ھەبێت. 
لەم بارەیەوە وێبسایتی فامیلی ستدیز چەند رێوشوێنێکی ئاشکرا کردوە کەدەبێ ھاوسەران لەساڵی نوێدا بیگرنە بەر: 
١. خۆت رۆشنبیر بکە: دەتوانیت کتێب بخوێنیتەوە لەبارەی میکانیزمی ھاوسەرێتی و بەشداری بکە لەوۆرکشۆپی تایبەت لەبارەی بەھێزکردنی پەیوەندیی ھاوسەرێتی. 
٢. بەھەڵەکانتدا بچۆرەوە بەتایبەت ئەوانەی بەرامبەر ھاوسەری ژیانت کردووتە لەماوەی رابردوودا و ھەوڵ بدە لەساڵی نوێدا دووبارەی نەکەیتەوە. 
٣. ھەوڵ بدە بەردەوامی بدەیت لەپەیوەندیت لەگەڵ ھاوسەرەکەت دوور لەخۆتوڕەکردن و گرفتەکانتان بەقسە تاوتوێ بکە. 
٤. ھاوکاری ھاوسەرەکەت بکە لەئەداکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیدا و فشاری لەسەر کەم بکەرەوە. 
٥. داوای راوێژ بکە لەکەسانی تر با ھاوکاریت بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ گرفتەکانت لەگەڵ ھاوسەرەکەت. 

6 مانگ پێشتر - Dec 28 2018 3:23PM
1289
بابه‌تی زیاتر