ترافیک
ئەوکاتانەی ئەیرباگ لەکاردەکەوێت
SNN: 

ئەیرباگ بەیەکێک لەھۆکارەکانی سەلامەتی سەرنشینان دادەنرێت لەنێو ئۆتۆمبیلدا و ساڵانە بەھۆیەوە ژیانی ھەزاران کەس دەپارێزێت، ھەرچەندە تائێستا توانیویەتی رێژەیەکی سەلامەتی زۆری ھەبێ بەڵام چەند حاڵەتێک ھەیە کەدەبێتە ھۆی ئەوەی ئەیرباگ کارنەکات کەلەم کاتەدایە: 
١. لەکاتی پێکدادان لەدواوە: ئەمەش لەو ئۆتۆمبیلانەی کەھەستەوەریی نیە و بۆیە ئەیرباگ کارناکات بەوپێیەی ھەستەوەری تایبەتی نیە تا لەرێگەیەوە ئەیرباگەکە بکرێتەوە. 
٢. پێکدادان لەکاتی خلیسکانی و لەرێ لاچوونی، بەوپێیەی ھەستەوەرەکان ناتوانن شوێنی پێکدادانەکە دیاری بکەن بۆیە ھەستەوەرەکە ناتوانێ فەرمان بداتە ئەیرباگ بۆ کارکردن. 
٣. کاتێ ئۆتۆمبیل وەردەگەڕێت ئەیرباگ کارناکات  مەگەر ئەو جۆرانەی کەلەلاتەنیشتنی ئۆتۆمبیلەکەدایە. 
٤. کاتێ بەتوندی ئیستۆپ دەکەیت: ئەمەش لەکاتی ئیستۆپی بەھێزدایە و لەبەشی پێشەوەی ئۆتۆمبیلەکەدا و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەیرباگ نەکرێتەوە و ھەستەوەرەکان نەتوانن بکرێتەوە و شوێنی بەھێزی خۆی دیاری بکات. 

3 هەفتە پێشتر - Jan 1 2019 7:32PM
1036
بابه‌تی زیاتر