ترافیک
نامە نھێنییەکەی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیل ئاشکرابوو
SNN: 

زۆربەی کات تێبینی دەکەین زانیاریی و ووردەکاریی بچوک لەسەر یەکێک لەبەشە شوشەیی یان پلاستیکی ئۆتۆمبیلە نوێیەکان ھەیە کەبەناوی نامە نھێنییەکانەوە دانراوە و دەبێتە ئاماژە و بەڵگەیەکی دیزاینەران بۆ زیادتر رەسەنایەتی ئۆتۆمبیلەکانیان. 
لەدیارترین نمونەکان ئۆتۆمبیلی  جاکوار E-Pace ە کەوێنەیەکی لەسەر بەشی خوارەوەی شوشەی پێشەوە (جامی پێشەوە) دروست کردوە لەشێوەی پڵنگی جاگواردا. 
ئۆتۆمبیلی کۆرفیت لۆگۆیەکی بچوکی لەجامی دواوە ھەیە، ھەموو جۆرەکانی پیک ئاپ گلادییەیتەر ژمارە ٤١٩ و سمبولی دڵێکی لەسەر سندوقی دواوە ھەیە کەئاماژەیە بۆ کۆدی ئەو شارەی تێیدا ئۆتۆمبیلەکە دروست دەکرێت.
ئەوەی گرنگە بونی ئەم جۆرە وێنە یان نەخشە بەنامەیەکی نھێنی کۆمپانیای پیشەسازیی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلە دەزانرێت و خەڵک پێیان وایە ئەمە مۆدیلێکی ئەسڵیی ئۆتۆمبیلەکەیە و خواستێکی زۆری لەسەرە. 

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Jan 2 2019 6:49PM
1664
بابه‌تی زیاتر