ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئه‌م نیشانانه‌ ده‌ركه‌وت یه‌كسه‌ر بزانه‌ مه‌گنیسیۆمت كه‌مه‌
SNN: 

كه‌می‌ مه‌گنیسیۆم له‌له‌شدا گرفتێك دروست ده‌كات و توشی‌ ئازار و قه‌له‌قیت ده‌كات، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ هه‌یه‌ ده‌ركه‌وت له‌له‌شتدا ئه‌وا بزانه‌ توشی گرفتی‌ كه‌می مه‌گنیسیۆم بوویته‌وه‌. 

رۆژانه‌ ده‌بێ پیاوان 420 میلیگرام و ژنان 320 ملیگرام مه‌گنیسیۆم وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر كه‌متر وه‌ربگرن ئه‌و توشی‌ سه‌رئێشه‌، گرفتی‌ مژینی كالیسیۆم، گرفتی‌ بیستن، دڵه‌راوكێ، به‌ردی گورچیله‌، رۆماتیزم و گرفتی‌ دڵ ده‌بنه‌وه‌.

چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌تۆدا ده‌ركه‌وت ئه‌وا بزانه‌ پێویستت به‌چاره‌سه‌ری‌ به‌په‌له‌ و خواردنی مه‌گنیسیۆم هه‌یه‌: 

1. گرفتی‌ بیستن: مه‌گنیسیۆم هاوكاره‌ له‌به‌هێزكردنی هه‌ستی بیستن و رێگری‌ له‌دروستبونی ره‌گه‌ ئازاده‌كان، كه‌مبونی مه‌گنیسیۆم ئه‌و گرفتانه‌ دروست ده‌كات . 

2. خه‌مۆكی: نیشانه‌ی‌ كه‌می مه‌گنیسیۆمه‌ و توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌كه‌می مه‌گنیسیۆم هۆكاری‌ په‌نابردنه‌ به‌ر توندوتیژیی یه‌ له‌وانه‌ی‌ توشی خه‌مۆكی بوون و زیان به‌خۆیان ده‌گه‌یه‌نن.

3. ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ كه‌می مه‌گنیسیۆمه‌وه‌ دروست ده‌بێت.

4. به‌ردی گورچیله‌: به‌هۆی‌ زۆری‌ كالیسیۆم و كه‌می مه‌گنیسیۆمه‌وه‌ دروست ده‌بێت، ئه‌م كانزایه‌ ده‌تپارێزێت له‌دروست بونی به‌ردی گورچیله‌ و ئۆكزالات. 

مه‌گنیسیۆم له‌مانه‌دا هه‌یه‌: 

1. شۆكلاته‌ی‌ تۆخ كه‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌مه‌گنیسیۆم، ئاسن و دژه‌ ئۆكسان

2. بلاك بێری: كه‌ هه‌ر 1 كوپ بلاك بێری 28 میلیگرامی مه‌گنیسیۆمه‌ 

3. بامێ: ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌مه‌گنیسیۆم و ئاسن و ڤیتامین سی و ئه‌ی‌ و بی 6.

4. پاقله‌ و نیسك ئه‌مانیش به‌سوودن بۆ له‌ش 

5. چه‌ره‌س و گوێز:ئه‌مانیش ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌مه‌گنیسیۆم و سه‌رچاوه‌ی‌ ریشاڵی‌ خۆراكین.

6. مۆز : رۆژانه‌ بخورێت 10%ی پێویستی له‌ش دابین ده‌كات له‌مه‌گنیسیۆم سه‌رباری‌ ریشاڵ و دژه‌ ئۆكسان، ڤیتامین سی. 

7. ئه‌ڤۆكادۆ : 15%ی‌ پێویستی له‌شی تێدایه‌ له‌مه‌گنیسیۆم سه‌رباری‌ ڤیتامین كه‌ی‌ و بی و ریشاڵ.

هەفتە پێشتر - Jan 10 2019 9:32AM
20534
بابه‌تی زیاتر