ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
به‌م جۆره‌ فشاری‌ به‌رزی خوێن دابه‌زێنه‌
SNN: 

به‌رزی‌ فشاری‌ خوێن یه‌كێكه‌ له‌گرفته‌كانی سه‌رده‌م كه‌زۆربه‌مان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێینین، سه‌رباری‌ گیرانی خوێنبه‌ره‌كان، لێره‌دا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و گرفته‌ ده‌خه‌ینه‌روو به‌به‌كارهێنانی سێ پێكهاته‌ی‌ سروشتی كاریگه‌ر.

پێكهاته‌كانی: 

2 لیتر ئاو 

توێكڵی‌ 4 لیمۆ 

4 سیر 

4 سانتیمه‌تر ره‌گی زه‌نجه‌بیل 

سه‌ره‌تا لیمۆكه‌ بشۆره‌وه‌و توێكڵه‌كه‌ی‌ ده‌ربهێنه‌ 

سیره‌كه‌ پاك بكه‌ره‌وه‌ و زه‌نجه‌بیله‌كه‌ پاك بكه‌ 

پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ و بیده‌ له‌خه‌لاَته‌. 

تێكه‌ڵه‌كه‌ی‌ دروست بوو بیخه‌ ئاوه‌كه‌كه‌وه‌ و بیكوڵێنه‌ دواتر دایبگره‌ با سارد بێته‌وه‌. 

تێكه‌ڵه‌كه‌ بخه‌ره‌ قاپێك و بیخه‌ سه‌لاجه‌وه‌.

به‌ر له‌به‌كارهێنانی رایبوه‌شێنه‌. 

به‌ر له‌نانی نیوه‌رۆ 2 په‌رداخی لێ بخۆره‌وه‌ یان له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ به‌تاڵ بیخۆره‌وه‌ به‌ 2 سه‌عات پێشتر.

2 مانگ پێشتر - Jan 10 2019 9:34AM
14476
بابه‌تی زیاتر