لەکوردستانەوە
ڕێزمانی ھەورامی بڵاودەکرێتەوە
SNN: کۆسار مەحمود

یانەی سیاو چەمانە لەھەڵەبجە مەراسیمێکی بۆ بڵاوکردنەوەو ناساندنی کتێبی ڕازوانی ھەورامی ڕێکخست و نوسەری کتێبەکەش دەڵێت ئەم بەرھەمە بەدۆکیومێنت کردنی زمانی ھەورامیەو چەندین نەوە سودی لێدەبینێت

gellerytitle

لەوبارەیەوە ناجیح گوڵپی نوسەری کتێبی ڕازوانی ھەورامی بە SNNی ڕاگەیاند : زمانێکی ھەورامی زمانێکی کۆنە ھەزاران ساڵە ھەیە ھەرچەندە پێشتر ھەوڵ ھەبووە بۆ پاراستن و بڵاوکردنەوەی ئەم زمانە بەڵام لەئاستێکی زۆر باشدا نەبوون و ئەکرێ ئەمەش تەواوکەری ئەوان بێت

gellerytitle

وتیشی : بەھۆی ئەوەی زمانی دایکە ، بەئەرکی سەرشانم زانی ڕێزمانێکی تایبەت بنوسم بەزمانی ھەورامی، پێشتر نوسراوە لەسەر ڕێزمانی ھەورامی بەڵام بەسۆرانی یان فارسی نوسراوەو ئەمە یەکەم جارە بەھەورامی باس لەڕێزمانەکە بکرێت.

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد: کتێبەکە بە زمانێکی زۆر باش و پاراو نوسراوەو دەتوانرێت سودی لێببینرێت ، و بۆ ئێستاو چەندین نەوە دواتر دەمێنێتەوەو وەک دۆکیومێنتێک وایە.

gellerytitle

نوسەری کتێبەکە ئەوەشی خستەڕوو : کاتێک کتێب ئەنوسم سەیری سەرچاوەی پێشتر ئەکەم ، ئێستاش سودی لێ ئەبینم بۆ بەراوردکاری و باشترکردنی نوسین ،ئەم ھەوڵانەش وائەکات زمان نەمرێت و بە زیندوویی بمێنێتەوەو داواش دەکەم لەخوێنەران سەرنج و تێبینیەکانی کتێبەکە بخەنەڕوو بۆئەوەی لەچاپی داھاتوودا دەوڵەمەندتر بێت.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Jan 10 2019 8:51PM
18915
بابه‌تی زیاتر
نەخۆشیەکی گوازراوە لەگۆشتەوە بۆ مرۆڤ بڵاودەبێتەوە ...
لەڕێی پیشانگەیەکەوە داھات بۆ نەخۆشخانەیەک کۆدەکرێتەوە...
لەستونی کارەبا و تۆڕەکانی دوربکەونەوە...ھۆشداری دەدرێت...
چیرۆکی رۆژنامەوانێکی کورد لەشەڕی باغوز لەدژی داعش ...
باینجانی زەرد بەرھەم ھات ...
ھونەرمەندێکی دوورە وڵات پیشانگەیەک دەکاتەوە...
لەبارەی نەخۆشییەکانی ئەم وەزرەوە ھۆشداری دەدرێت...
بەڤیدیۆ: نمایشی جلوبەرگ لەسلێمانی بەرێوەچوو...
پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەگەڕاوی خورماڵ جێبەجێدەکرێت ...
ڕەوا جەمال بەرھەمێکی نوێی بڵاوکردەوە ...
بەوێنە: ئاگری نەورۆز لەھەڵەبجە کرایەوە ...
یەکەمین فێستیڤاڵی عەبابەیلێ بەڕێوەچوو ...
گروپی موزیکی لوڕ بەشداری میھرەجانێکی جیھانی دەکات...
مۆنۆمێنتی ھۆمەر دزەیی لەسلێمانی دانرا ...
ھەژار زەھاوی موزیکێکی جیھانی لەبەیروت تۆماردەکات ...
ڕێز لەخۆبەخشەکانی ١٩٨٨ی ھەڵەبجە گیرا...
پیشانگەی خانمانی دەسترەنگین لەسلێمانی کرایەوە...
سیڤان عەباس تینوی ئازادییە لەھەڵەبجە ...