ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٤ رێگا بۆ نەھێشتنی پەڵە
SNN: 

پەڵە گرفتێکی باوە کەتوشی پێست دەبێت و ئەمەش چەندین جۆری ھەیە لەوانە پەڵە، ئاسەواری زیبکە، چاڵ، چەندینی تر. 
دەتوانیت بەم رێگایانە بەماوەیەکی کەم لایبدەیت: 
چارەسەر بەئەلۆی ڤێرا: 
سەرەتا گەڵای ئەلۆی ڤێرا لێ بکەرەوە و جێڵەکەی دەربھێنە و بیدە لەشوێنی پەڵەکە و با تا نیو سەعات پێوەی بێت پاشان مەساژی بکە بەشێوەی بازنەیی و ئەمەش رۆژی ٢ جار بەکاربھێنە. 
زەیتی زەیتون: 
زەیتی زەیتون بھێنە و بیدە لەشوێنی پەڵەکە و مەساژی بکە بەشێوەی بازنەیی و با ٣٠ دەقیقە یان شەو تا بەیانی پێوەی بێت دواتر مەیشۆ بەئاو بەڵکو پارچەیەک قوماشی پێدا بھێنە. 
ھەنگوین بەکاربھێنە: 
ھەنگوین بدە لەشوێنی پەڵەکە و با شەو تا بەیانی پێوەی بێت پاشان بەئاوی شلەتێن یان گەرم بیشۆ ، ئەمەش رۆژانە بەر لەخەوتن بەکاربھێنە. 
سرکەی سێو بەکاربھێنە: 
ئەمیش چارەسەرێکی سادە و کاریگەرە، سرکەی سێو بەپارچەیەک لۆکە بدە لەشوێنی پەڵەکە و با ١٠ دەقیقە پێوەی بێت پاشان بەئاو لێی بکەرەوە. ئەمەش رۆژانە تا ٢ ھەفتە بەکاری بھێنە.

هەفتە پێشتر - Jan 11 2019 2:00PM
17354
بابه‌تی زیاتر