ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ چارەسەری رۆماتیزم زەنجەبیل بدە لەشوێنی ئازارەکەی
SNN: 

زەنجەبیل پێکھاتەیەکی سروشتیی کاریگەر کەرۆڵی دژەھەوکردنێکی بەھێز دەبینێت، چیینیەکان بەکاریانھێناوە بەر لەھەزاران ساڵ بۆ نەھێشتنی ئازار. زەنجەبیل بەسوودە بۆ نەھێشتنی سەرئێشە، رۆماتیزم، ھەوکردنی جومگەکان، تێپەربوونی خوێن. 
دەتوانیت ئازاری رۆماتیزم بەم جۆرە نەھێڵیت: 
پێکھاتەکانی: 
رەگی زەنجەبیل 
٢ کەوچک خوێی زبر
٤ سیر 
سەرەتا زەنجەبیلەکە بشۆرەوە و توێکڵی بکە 
سیرەکە توێکڵ بکە 
ھەرسێ پێکھاتەکە بخەرە قاپێکەوە 
پارچەیەک سارغی بھێنە و با پاک بێت 
تێکەڵەکە بخەرە نێو پارچەیەک نایلۆن و بیدە لەشوێنی ئازارەکە و بەسارغیەکە بیپێچەرەوە. 
ئەمەش با ٦ سەعات پێوەی بێت. 
زەنجەبیل لێرەدا رۆڵی ئەسپرین، ئیبۆپرۆفین دەبینێت. 

2 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 2:12PM
18858
بابه‌تی زیاتر