ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەم رێژەیە لەریشاڵ لەنەخۆشی دەتپارێزێت
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ کەرێکخراوی تەندروستی جیھانی سەرپەرشتی کرد دەریخست کەمرۆڤ پێویستی بە ٢٥ بۆ ٢٩ گرام ریشاڵی خۆراکی ھەیە بۆ پاراستن لەنەخۆشییە درێژخایەنەکان. لیستی نەخۆشیەکان : نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، سەکتە، وەرەمی قۆڵۆن، مەمک، سورێنچک، رووپۆشی منداڵدان و پرۆستات. 
توێژینەوەکەی زانکۆی ئۆتاگۆ لەنیوزەلەندا لەچەندین وڵات بەرێوەچوو، کەگۆڤاری لانسیتی پزیشکی ئەنجامەکەی ئاشکراکرد، دەرکەوت کەرۆژانە ریشاڵ بەرێژەی ١٥ بۆ ٣٠ % لەنەخۆشیە درێژخانەیەکان دەپارێزێت و ١٦ بۆ ٢٤% لەشەکرە و دڵ و شێرپەنجەی قۆڵۆن دەتپارێزێت. 
بۆ بەدەستھێنانی ریشاڵ پێویستە دانەوێڵەی وەک برنجی بۆر و گەنم و سەوزە و میوە و چەرەس و پاقلە و نیسک و نۆک و بەزالیا بخورێت.

2 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 11:42AM
25759
بابه‌تی زیاتر