ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
شۆکلاتە لەکۆکە دەتپارێزێت
SNN: 

دکتۆرە "ئەلین مۆریس" بەرێوەبەری بەشی دڵ و مولولەکانی خوێن و کۆئەندامی ھەناسەدان لەزانکۆی ھال دەڵێت خواردنی شۆکلاتە گرنگە بۆ رزگاربون لەکۆکە و زۆر کاریگەرترە لەدەرمانەکان و رزگاربوون لەگرفتەکانی کۆئەندامی ھەناسە. 
ئەو پزیشکە دەڵێت توێژینەوەکان دەریخستوە کەمادەی کاکاو دەکرێ ببێتە مادەیەکی سەرەتایی بۆ بەرھەمھێنانی ڤاکسینێکی کاریگەر کەدژی کۆکە و گرفتەکانی ھەناسەدان بێت.
ئەو کەسانەی بەشداری توێژینەوەکە بوون شکۆلاتیان خواردووە دەرکەوتوە بەدوو رۆژ باشتر بوونەتەوە. 
پێشتریشت توێژینەوەیەکی زانکۆی ئیمپریال کۆلیج لەلەندەن سەلماندبوی رەگەزی خۆراکی سیرۆبرۆمین کەلەکاکاودا ھەیە زۆر کاریگەرە لەدژی کۆکە بەبەراورد بەرەگەزی کۆدین کەدەچێتە پێکھاتەی دەرمانی کۆکەی ئاساییەوە. 
بەپێی زانیارییەکانی دکتۆرە ئالین مۆریس، شۆکلاتە تایبەتمەندیی شێدارکەری ھەیە و چینێکی لینج دروست دەکات لەسەر کۆتاییەکانی دەماری قوڕگدا ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی حەزی کۆکین.

5 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 11:50AM
26237
بابه‌تی زیاتر