ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ھەموو رۆژێک ئاوی چەوەندەر بخۆیتەوە چیت بەسەردێت
SNN: 

رەنگە ھەموان تامی ئاوی چەوەندەرمان کردبێت بەڵام وەکپێویست سودەکانی نەزانین بۆ تەندروستی و لەشمان، بەڵام زانستی نوێی پزیشکی دەڵێت خواردنەوەی ئاوی چەوەندەر بەشێوەیەکی رۆژانە ٧ سودی ھەیە. 
١. پێکھاتەکانی نێو ئاوی چەوەندەر بەتایبەت کارۆتین وایکردووە بۆ بینایی باش بێت.
٢. ئاوی چەوەندەر بەسودە بۆ چارەسەری تێکچونی خانەکان و رەگە ئازادەکان لەلەشدا 
٣. ئاوی چەوەندەر بەسوودە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی ئاسن لەلەشدا سەرباری دژە ئۆکسان بۆ بەدەستھێنانەوەی ھیمۆگڵۆبینی سروشتی. 
٤. ئاوی چەوەندەر بەسوودە بۆ زیادکردنی ووزە، بۆیە پێویستە بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن. 
٥. رۆژانە ١ کوپی لێ بخۆیتەوە بەسودە بۆ رێکخستنی فشاری بەرزی خوێن 
٦. چەوەندەر مەگنیسیۆمی تێدایە بۆیە ئەوانەی دەیخۆن لەگرفتی قەلەقی و دڵەراوکێ بەدوورن.
٧. ئەگەر گرفتی ھەرست ھەیە ئەوا باشترە ئاوی چەوەندەر بخۆیتەوە. 

5 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 5:08PM
30924
بابه‌تی زیاتر