لەکوردستانەوە
لەکارێکی نوێدا پێکەوە دەردەکەونەوە
SNN: ھەورامان ھاشم

ھەردوو ھونەرمەند کامەران عومەرو سامان عومەر بەھاوکاری رێکخراوی ھایما لە شاری سلێمانی کۆنسێرتێک ئەنجام دەدەن و بەشێک لە داھاتەکەشی دەدەن بە رێکخراوە خێرخوازییەکان و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری لەبارەی کۆنسێرتەکەیانەوە ئاشکرادەکەن.

سەمەد ھەورامی بەرێوەبەری رێکخراوی ھایما لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: لەیەکەم کارماندا لە ساڵی نوێ بە باشمانزانی کۆنسێرتێک ئەنجامبدەین کە بەشێک لەداھاتەکی بۆکاری خێرخوازی بێت و داوامان لە ھەردوو ھونەرمەند (کامەران عومەرو سامان عومەر) ھاوکاریمان بکەن و ئەوانیش رەزامەندیان دەربڕی.

وتیشی: ئامادەکاری تەواومان  بۆ کۆنسێرتەکە کردووەو بڕیاریشە لە ١ی ٣ی ئەمساڵ لەشاری سلێمانی ئەنجامبدرێت.

لای خۆشیەوە سامان عومەر رایگەیاند: لەگەڵ کامەران عومەری برام ماوەیەکی زۆرە پرۆژەی ئەوەمان لا گەڵاڵە بووە لەسەرجەم شارەکانی کوردستان بەیەکەوە کۆنسێرت ئەنجامبدەین و دواجار بڕیاماندا لەشاری سلێمانی بەیەکەوە کۆسێرتێک بکەین.

رونیکردەوە، بەشێکی زۆری داھاتەکەشی دەدرێت بە توشبوانی نەخۆی تالاسیما یان نەخۆشخانەی ھیوا و بۆ کاری خێرخوازی خەرجدەکرێت.

سامان عومەر وتیشی: پەیامی ئێمە روونەو مەبەستمان ئاشتبوونەوەی ھونەرو مۆسیقایە لە کوردستان و شاری سلێمانی و دوای کۆنسێرتەکەی سلێمانیش ئەگەر توانیمان لەشارەکانی تریش ئەنجامی دەدەین بەتایبەتی شاری کەرکوک.
gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 5:42PM
31702
بابه‌تی زیاتر