ترافیک
لەکاتی بەفرباریندا بەم جۆرە شۆفێری بکە
SNN: 

لەم کاتی بەفربارین و شەختەبەندەدا چەند رێنماییەک ھەیە کەدەبێ شۆفێران پەیڕەوی بکەن، ئەمەش "(خالید ڕەزا) لەھۆڵەندییەوە کردوویەتی بەکوردی بۆ سودی ھەموان.
لەکاتی زستان و بەتایبەت لەکاتیک دا جادە و بانەکان ئەیبەستن، باشترە ئۆتۆمۆبیل بەکار نەھێنن. بەلام ھەندێک جار بۆ ئیش وکاری پێویست بەناچاری ئەبێ بەکاری بھێنی.
لێخورین لەکاتیکدا کە جادە و بانەکان ئەیبەستن و خز ئەبن کۆمەڵێک یاسا و ریسای خۆیی ھەیە، لە پێشی ھەمویانەوە وریایی لە لێخورین دا، ئەگەر جادە و بانەکان خز و لوس بون ئەبێ رەچاوی ئەم خالانەی خوارەوە بکەیت:

یەکەم: کەم کردنەوەی خێرایی
لەکاتی سەھۆل بەندان و خزی جادەکاندا، زۆر گرنگە خیرایی کەم بکەیتەوە، کاتیک بەفر ئەبارێ جادەکان لوس ئەبن بۆ ئەمەش ئەبێ خیرایی کەم بکرێتەوە. بیگومان ئەگەر شتیک روی دا مەترسی کەمتر ئەبێ، بەلام ئەگەر خیرا بی ئەبێ ستۆپ (برێک)بگری و ئەمەش مەترسی رودانی کارەسات زیاتر ئەکا. بۆیە جەخت لە کەمکردنەوەی خیرایی ئەکەینەوە و لەکاتی بەستن و خزی جادە و بانەکاندا نابێ لە ٢٠ کم/سەعات زیاتر لێبخوری.خۆ ئەگەر شەختە و سەھۆل بەندانە کە زۆر  بو بیگومان ئەبێ  بەخێرایی (پیادە)  لێبخوڕی (بە کوردیەکەی کیسەڵ ی).

دوەم: برێک گرتن لەکاتی شەختە و خزی دا
ئەگەر لەکاتی خیرایی دا ستۆپ بگری سەیارەکە ئەخلیسکێ. گرنجی تایەکان لە گرتنی  جادە کەدا چوار جار کەمتر ئەبێتەوە  وەک لەکاتی کەشوھەوای نۆرمال. بۆیە زۆر گرنگە مەسافەی تەواو لەگەڵ ئەوەی پێش خۆت بھێڵیتەوە تا لە حاڵەتی روداوێک دا لە پێشتەوە بتوانی بە ھیواشی ئیستۆپ بگری و خۆت بگریتەوە.

سێیەم: مەسافە وەربگرە لە ئۆتۆمۆبیلی تر
ئەگەر جادە خز و لوس بێ ستۆپگرتن زیاتر ئەخشێ (ئەخزێ).بۆیە زۆر گرنگە لەگەڵ ئۆتۆمۆبیلی پیش خۆت مەسافەی تەواو تان ھەبێ، بۆ ئەوەی لەکاتی رودانی کتوپر دا کاتت ھەبێ بۆ ئیستۆپ گرتن و وەستان.

چوارەم: قەت بە پێڵاوی بەفراوی یەوە سەیارە لێ نەخوڕی
زۆر لە شۆفیران ئەوەیان بۆ دەرکەوتوە کاتیک بە پێلاوی بەفراویەوە سەیارە لێ ئەخوڕن قاچیان لەسەر ئیستۆپ و بەنزین ئەخلسیکێ وەک بەسەر بەفرا برۆن وایە. بۆیە زۆر گرنگە پیش ئەوەی قاچەکانت بخەیتە ناو سەیارەکەوە، لە دەرەوەی دەرگاکە قاچەکانت بکێشە بەیەک دا و بیان تەکێنە. ئینجا بە گاعیەکە بیسڕە با وشک ببێتەوە.

پێنجەم: تایەی باش- باشترین ھی دواوە 
 بێگومان وەرزی زستان تایەی زستانە یان (چوار وەرزی )ی باشی ئەوێ. خۆ ئەگەر تایەی نۆرماڵی ھاوینەش کیشە نییە، بەمەرجێ کوالیتی باش و پرۆفیل (گرنج)ی تەواو بێ بە تایبەت تایەکانی دواوە چونکە لیخشاندنی لەگەڵ جادە دا ئەبێ واتە بۆ ئەوەی جادەکە بەباشی بگرێ.

شەشەم: لێخورێن لە شەختەدا(سەھۆڵ بەندان)
لەکاتی لێخوڕین بەسەر شەختەدا باشترین ئەوەیە کە بە گێڕی(٢) دو بڕۆێ. ئەمە مراعاتی  ئەوە ئەکات کە سەیارەکە لەپڕ و بەخیرایی بۆ پێشەوە نەڕوات و باش جادەکە بگرێ.

حەوتەم: سوکان گرتن بە شێوەیەکی جیگیرStabiel (مستقر)
لەکاتی لێخوڕین دا بە باشی سوکان بگرە و، لە پڕ بەھیچ لایەکا بای مەدە، جونکە ھەر سوکانت بادا بە ئەگەرێکی زۆر لە سەر جادەکە ئەخلیسکێ. کەواتە حەرەکەی نا تەبیعی پی مەکە و ھەتا ئەتوانێ بە رێکی و بە ئاراستەی پیشەوە بیگرە و، لێێ بخورە. وریابە لەکاتی بادانی سوکان دا سەیارەکە لە ئاراستەی خۆی لا ئەدا و خۆت پێ ناگیرێتەوە.

 ھەشتەم: بە شێنەیی لیبخوڕە
پەلە کردن لەکاتی سەھۆڵ بەندان دا ھیچ ژیریەکی تیا نیە. ھەر کەسێک بیەوەێ لەکاتی خۆی دا بگاتە شوینێ ئیش ەکەی، ئەبێ پیش تر بەرێ بکەوێ بۆ ئەوەی لە رێگە پەلە پەل نەکا، پێشینان وتویانە: لە ڕێ دوا کەوتوە لە ئاش پەلەپەل ێتی، یان  شەیتان پەلەی کرد چاویکی خۆی کوێر کرد.

نۆیەم: تایەی زستانە ھەمو شتێک نیە ئەگەر جادەکان بە ستبێتی
بێگومان لەکاتی زستاندا بەستنی تایەی زستانە گرنگە، بەلام بەتەنھا تایەی زستانە ناتوانی لە رودا بت پاریزی ئەگەر رینماییەکانی تر جێ بەچی نەکەی. ئەگەر تایەی زستانەت نەبو تایەی ھاوینەش باشە بەلام ئەبێ ھەم کوالیتی باش بێ و، ھەم تایەکان نەسوابن، ئەبێ لانی کەم پرۆفیلی تایەکەت بەتایبەت ھی دواوە  ١.٦ ملم بێ، بیگومان باشترە  ئەگەر ٢ ملم گرنجی تایەکانت قوڵ بێ (پرۆفیل).

دەیەم: لەسەر خۆبە لە پێچەکاندا 
پێچی ریگاکان لەکاتی بەستنی جادە کاندا، داوای ئەوەمان لێ ئەکا کە زۆر وریابین ، پیش ئەوەی بگەیتە پیچ ئەبێ ھیواشت کردبێتەوە. جونکە ئیستۆپ کردن لە پیچەکاندا مەترسی خزانی زۆر زۆرە. بیگومان نابێ لە پیچەکانا بەنزینی بدەیتێ (پێ ی پیا نێێ)، نا قەت ھەڵەی  وا نەکەی. لێێ گەرێ ھەتا سەیارەکە ئەکەویتەوە سەر راستە جادەکە و ئینجا بە شێنەیی بەنزینی بۆ زیاد بکە.

یانزەھەم: قەمسڵەکەت دابکەنە لەکاتی بەستەڵەکدا
بیگومان زستان ساردە، بۆیە ھەندێک کەس  بەباشی خۆی ئەپیچێتەوە وەک (قومات) کرابن ! لە پشتی سوکانەکەوە. ئەمە بۆ کاتی لیخورین و توانای بە باشی جولان، باش نیە و، ھەندێک جار ناتوانی بە باشی حەرەکەت بکەیت. بۆیە لەکاتی لیخوڕین دا قەمسەڵە کەت دا بکەنە.

دوانزەیەم: لە پڕ خزان ؟
ئەگەر لە پر کەوتیتە ناو بەستەڵەکیکەوە، یەکسەر پێ لە بەنزین ھەلبگرە، بە وریایی سوکان بگرە و ریک بەو ئاراستەیە برۆ کە ئەتەوێ. ئەگەر سەیارەکەت ھەر خلیسکا مەشلەژێ و ھەول بدە بە ھیواشی ئیستۆپ بگری. خزان لە زۆر باردا بەواتای ئەوەیە کە خێرا لێتخوڕیوە!
تێبینی:
لەکاتی بەفردا باشترە ھەموسەیارەکان بە مەسافە وەرگرتنەوە، بەشوین تایەی یەکتردا بڕۆن و لە جادەکە لا نەدەن. بیگومان  کوالیتی ریگا و بانەکانیش کاریگەریان لەسەر سەلامەتی ھاتوچۆ ھەیە.

سەرچاوە : گروپی شوێنی کامێراکانی ھاتوچۆ لەسلێمانی
خالید ڕەزا لەھۆڵەندییەوە کردوویەتی بەکوردی 
مانگ پێشتر - Jan 18 2019 3:44PM
15213
بابه‌تی زیاتر