هونه‌ر
بەشەنوێیەکەی "John Wick " ئاشکرا بوو
SNN: 

کۆمپانیای ئەمریکی "Lionsgate Movies " یەکەم پرۆمۆی سێیەم بەشی زنجیرەی بەناوبانگی ھۆڵیود John Wick ی ئاشکراکرد. 
بەشی سێیەم بەناوی Parabellum ە و بڕیارە ١٧ی حوزەیران ئاشکرابکرێت کەلەدەرھێنانی چاد ستاھیلسکی و نوسینی دیریک کۆلستادە
کیانۆ ریفزی ئەستێرەی ئەمریکی رۆڵی پاڵەوانی تێدابینیوە لەپاڵ ھالی بیری و ئایان ماکشان و لۆرنس فیشبۆن.
رووداوەکانی بەشی سێیەم خۆی دەبینێتەوە لەبەئامانج گرتنی پاڵەوانی فیلمەکە لەلایەن کۆمەڵێک پیاوکوژەوە کەبەکرێ گیراون و پاداشتی ١٤ ملیۆن دۆلار بەدەست دەھێنن ئەگەر بتوانن بیکوژن. 

مانگ پێشتر - Jan 18 2019 4:34PM
16717
بابه‌تی زیاتر