زانست
زانست
درێسێک ھەوکردنی سیەکان و رەبۆ دەستنیشان دەکات
SNN: 

کۆمپانیای سامسۆنگ پەرەی بەجۆرە درێسێکی نوێ داوە کەدەتوانێ پشکنینی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەناسەدان بکات وەک نەخۆشی رەبوو و ھەوکردنی سیەکان و ھەوکردنی قەسەبات ئەمەش لەرێی چەند ھەستەوەرێکی بەھێز و ووردەوە بۆ شیکاری دەنگەکانی ھەناسەدان و پێوانی ھێز و توانای ھەناسەدان و ھەناسە ھەڵمژین. 
بەپێی ئەو داھێنانە بێت ئەو تەکنەلۆژیایەی نێو درێسەکە پشت بەمێژووی پزیشکی و ئاماژەی بارستایی جەستە و تەمەن و رەگەز و کێش و درێژی دەبینێت.
ئەمەش دەبەسترێتەوە بەئەپڵیکەیشنێکی سەر مۆبایلی زیرەکەوە تا لەسەر شاشەکە پێوانە و دەرەنجامەکان بەووردی دەربخات و بەکارھێنەرەکە بتوانێ بیخوێنێتەوە و جۆری نەخۆشیەکە دیاری بکات. 
درێسەکە دەتوانێ چەندین نەخۆشی وەک رەبوو، ھەوکردنی سیەکان، پەتای کۆئەندامی ھەناسەدان، ھەوکردنی درێژخایەنی قەسەبات، گیرانی درێژخایەنی سیەکان، دیاری بکات.

gellerytitle

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Jan 30 2019 7:12PM
41193
بابه‌تی زیاتر