یاسا
یاسا
بۆ ئەوەی سەفەری دەرەوەی وڵات چی ھەڵەیەکی ئەنجامدا ؟
SNN: 

ئەزمەڕ کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵەو دانیشتووی یەکێک لەشارەکانی ھەرێمی کوردستانە، ئەم گەنجە لە پێشانگایەکی فرۆشتنی ئامێرە کارەباییەکان کاردەکات، ئەم پێشانگایە خاوەندارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو ھاوبەش بەناوەکانی (سەلام و شەماڵ)، ئەزمەر خوشکەزاری سەلامە و لەبەرئەوەی وازی لە خوێندن ھێناوە سەلام ئەم کارەی پێدەدات، ڕۆژانە ٢٠ ھەزار دیناری پێدەدات، پاش ماوەیەک لەکارکردن و کۆکردنەوەی پارە ئەزمەر خولیای چونە ئەوروپای دەکەوێتە مێشکەوە، بەڵام پارەکەی ھێشتا بەشی ئەم کارە ناکات، دوای ئەوەی قسە لەگەڵ قاچاخچییەکان دەکات و بەراوردی پارەکەی خۆی دەکات ھێشتا نزیکەی پێنج ھەزاری دۆلاری کەمە، بۆیە سەرەتا داوای پارە لەماڵی باوکی دەکات، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھیچ پارەیەکیان نییە ناتوانن یارمەتی بدەن، سەرەتا ئەم گەنجە زۆربەی کەلوپەلەکانی دەفرۆشیت لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا پارەکەی تەواوی ناکات.

ئەزمەڕ بیر لەوەدەکاتەوە چۆن ئەو پارەیە کۆبکاتەوە، پاش ماوەیەک داوای قەرز لەژمارەیەک ھاوڕێی نزیکی خۆی دەکات، بەڵام ھیچ کام لەھاورێکانی پارەی پێنادەن، بۆیە داوا لە سەلامی خاڵی دەکات، لەوەڵامدا پێی دەڵێت، "کەھەموو پارەکەی لەئیشدایە و ناتوانێت پارەی پێبدات"، دوای ئەم ھەموو ھەوڵە ئەزمەڕ بیر دەکاتەوە ژمارەیەک ئامێری کارەبایی لەدوکانەکە بەرێت و ھەرجارەو ئامێرێک و لەدەرەوە بەنرخێکی کەمتر بیفرۆشێتەوە، لەسەرەتادا دوای ئەوەی ئامێری کارەبایی لەدوکانەکەدا کەم دەبێتەوە، سەلام ژمارەیەک ئامێری کارەبایی بۆ پێشانگاکە دەنێرێت، بەڵام پێشئەوەی داخڵی سیستەم بکرێت ئەزمەڕ نزیکەی ١٠ ئامێری کارەبایی لادەدات و لەمەخزەنێکی بچوک لەناو پێشانگاکە دەیشارێتەوە دواتر دەچێتە لای کەسێک بەناوی میران کەپێشتر کڕیاری پێشانگاکە بووە و پێی دەڵێت: "نزیکەی ١٠ ئامێری کارەبایی ھەیە و ھەمووی بەیەکەوە دەفرۆشێت و بەنرخێکی کەمتر"، بۆیە میران یەکسەر لێی دەکڕێت چونکە نرخەکەی کەمترە ، دواتر ئەزمەڕ بەمیران دەڵێت: "کەشەو خۆم کەلوپەلەکانت بۆ دەھێنم ، بۆیە شەو کەلوپەلەکان دەگەیەنێتە میران و پارەکەی لێوەردەگرێت .

شەماڵ و سەلام ھەست ناکەن کە ئەو کەلوپەلانە دیار نین ، چونکە بارێکی زۆریان بۆ ھاتووە و ھەست بەکەمی ئامێرەکان ناکەن ، دوای کەمتر لە ھەفتەیەک دووبارە بارێکی لەو شێوەیە دەھێننەوە بۆ پێشانگاکە و بەھەمان جاری پیشوو ئەزمەر ژمارەیەک کەلوپەلی لادەدات و بەکەسێکی تری دەفرۆشێت بەناوی ئەحمەد و ئەمجارەش ئاشکرا نابێت ، بۆجاری سێیەم ژمارەیەک ئامێری تر دەبات و چونکە ھێشتا بۆ چونە دەرەوەی وڵات بڕی ٢٠٠٠ دۆلاری ماوە، بۆیە ئەمجارە دووبارە دەچێتەوە بۆلای میران و پێی دەڵێت: "کە بارێکی تری ھەیە بەھەمان شێوەی جاری پێشوو بە نرخێکی کەم و ھەمووی بەیەکەوە دەفرۆشێت"، بەڵام ئەمجارە میران گومان دەکات و دەڵێت: "بۆ ئەزمەڕ ھەموو جارێک ئەم ھەموو کەلوپەلە بەیەکەوە و بەدزییەوە دفرۆشێت ؟".

دوای ماوەیەک میران ، شەماڵ دەبێنێت و پێی دەڵێت ئەوە دووجارە میران ئامێری کارەبایی پێدەفرۆشێت و ئەو ئامێرانە چین ؟ دوای ئەوەی شەماڵ و سەلام بابەتەکە دەبیستن داوا لە میران دەکەن کە قسە نەکات و وەک ڕابردوو ئامێرەکانی لێبکرێت و شەو بۆی بھێنێت ، ھەر ئەو شەوە ئەزمەڕ کاتژمێر ١٠ی شەو ئامرەکان بۆ میران دەکات میرانیش پێشتر بە سەلام و شەماڵ دەڵێت ، دوای گەیشتنی میران ھەموو راستیییەکان ئاشکرا دەبن و میران ھەر لەوێدا دان بەتاوانەکەیدا دەنێت، بەڵام سەلام داوا لە شەماڵ دەکات کە پۆلیس لەو بابەتە ئاگادارنەکەنەوە، بەڵام شەماڵ سور دەبێت لەسەرئەوەی پۆلیس ئاگادار بکەنەوە، بۆیە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس ئەزمەر دەستگیر دەکرێت و دواتر بەوتەی ھەردوو شایەت ( میران و ئەحمەد) و وەردی جەردی پێشانگاکە دەردەکەوێت میران چەندی لە پێشانگاکە بردووە، بۆیە بەپێی ماددەی ٤٤٤ / ٦ لەیاسای سزادانی عێراقی و بەپشت بەستن بەمادەی ( ٧٧ / یەکەم – ب ) ( قانون رعایە الاحداث ) بۆ ھەر جارێک لەو تاوانە ساڵێک و شەش مانگ سزادەدرێت، واتە کۆی گشتی بە چوار ساڵ و نیو سزا دەدرێت ...

4 مانگ پێشتر - Feb 1 2019 9:49PM
37700
بابه‌تی زیاتر
مەبەست چۆن توش بوو؟..كێ‌ حەبەكەی پێ‌ فرۆشت؟...
سه‌ره‌تا داوای‌ ماچی‌ كردو دواتر ده‌ستدرێژیكرده‌سه‌ر...
بۆ ئەوەی سەفەری دەرەوەی وڵات چی ھەڵەیەکی ئەنجامدا ؟...
دایكی‌ خۆی‌ ده‌كوژێت..هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانه‌...
مامی‌ ویستی‌ به‌زۆر لاقه‌ی‌ برازاكه‌ی‌ خۆی‌ بكات..چی‌ ڕ...
دیلان كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا..له‌زیندان چی‌ به‌سه‌ر...
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران...
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌و...
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...