ترافیک
ھۆکاری تەقەتەقی مەکینە لەکاتی ئیشپێکردنی لەبەیانیاندا
SNN: 

زۆربەی ئۆتۆمبیلەکان لەگەڵ تێپەڕبونی کاتدا توشی ھەندێ گرفت و لەکارکەوتن دەبنەوە لەدیارترینیان دەرکەوتنی دەنگی تەقەتەقێکە لەمەکینەکەیدا کاتێ سەرەتا لەبەیانیاندایە یان کاتێ ئۆتۆمبیلەکە سارد بێت، ئەم دەنگەش ٣ بۆ ٥ دەقیقە بەردەوامە دواتر نامێنێت.
ئەگەر ئەمە پشتگوێ بخرێت توشی زیانی دەکات کەئەمەش چەند ھۆکارێکی ھەیە : 
١. رۆنی مەکینە: تەقەتەقەکە لەدەرەنجامی لێخشانی بەشەکانزاییەکانی مەکینەیە بەھۆی دابەزینی ئاستی زەیتەکە لەئاستی سروشتی خۆی یان لەدەرەنجامی تەواوبوونی تەمەنی رۆنەکە و تێکچوونی. 
٢. ئۆیڵ پەمپ: ئەمەش بەھۆی گیران یان تێکچونی ئۆیڵ پەمپەکەوە دروست دەبێ و دەبێتە ھۆی درەنگتر گەیشتنی زەیتەکە بۆ بەشەکانی مەکینەکە و کاتێ دەگات لەماوەی ٣ بۆ ٥ دەقیقەدا دەنگەکە نامێنێت. 
٣. گیرانی فلتەری رۆنەکە: ئەمەش لەدەرەنجامی کەڵەکەبونی پیسی و پاشماوەکانی سوتانی نێو مەکینەکەیە ئەمەش وادەکات نەتوانێ بەخێرایی رۆن بگەیەنێت بەبەشی پێشەوەی مەکینەکە.

2 هەفتە پێشتر - Feb 5 2019 2:13PM
40408
بابه‌تی زیاتر