ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
١ پەرداخ لەم گیراوەیە فشاری خوێن دادەبەزێنێت
SNN: 

کەرەوز وەک ھەر جۆرێکی تری سەوزەبابەتییەکان دەکرێ لەنێو ماڵدا ئامادەبکرێت و پەروەردە بکرێت. کەرەوز چەندین سودی تەندروستی ھەیە و لەبواری پزیشکی یشدا بەکاردێت و گەڵاو رەگەکانیشی دەخورێت.
کەرەوز دەوڵەمەندە بەزەیتی سەرەکیی و ڤیتامین و کانزاکان، رەگەکەشی دەوڵەمەندە بەشەکر، ئەسپین، ئەسپەراجین، تیارۆسین، کۆتین، ئەلۆسۆروبیسین، پینتۆسان، چەوری.
ئەو ڤیتامینانەش سی، بی، کارۆتین، کەی، ئی ن. 
ئاوی کەرەوز بەسوودە بۆ دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن و دڵ تەندروست دەکات. بەھۆی بونی پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، کالیسیۆمەوە. 
بەسوودە بۆ چارەسەری رۆماتیزم، رەبو و نەھێشتنی ھەوکردن. 

بەم جۆرە ئامادەی بکە: 
گێزەر، کەلەرم، کەرەوز بەرێژەی ٨ بە ٣ بە ٥ تێکەڵ بکە 

یان : 
٢ دەسک سپیناخ ( بۆ مێشک باشە)
نیو خەیار  ( بەفشاری خوێن و پاککردنەوە باشە)
نیو دەسک کەرەوز (بۆ ئێسک باشە) 
١ مەعدەنوس (بۆ دڵ و سوڕی خوێن باشە)
٤ گەڵای نەعنا ( بۆ تام و ھێمنی باشە)
٣ گێزەر (بۆ پێست و چاو باشە)
نیو پرتەقاڵ ( بۆ میتابۆلیزم باشە)
٢ سێوی سەوز (بۆ ھەموو شتێ باشە) 
نیو لیمۆی سەوز (پاککردنەوە، لابردنی بەردی گورچیلە)
چارەکە لیمۆیەک (پاککردنەوە و پاراستن لەدژی ڤایرۆس)
١٥٠ گرام ئەناناس (بۆ ھەرس، پڕ ڤیتامینە، تەندروستی باش دەکات
زەنجەبیل (بۆ ھەموو جەستە بەسودە). 
پێکھاتەکان بدە لەخەڵاتە و باشترین سودی لێ دەبینیت ئەگەر بیخۆیتەوە

2 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 9:48AM
3558
بابه‌تی زیاتر