ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەمجۆرە رزگارت دەبێ لەگرفتی کۆلیسترۆڵ و جگەر
SNN: 

بۆ رزگاربون لەگرفتەکانی کۆلیسترۆڵ و زیادبونی کۆلیسترۆڵی خراپ، گرفتەکانی جگەر، دروستبونی چەوریی، پێکھاتەیەکی سروشتی کاریگەر دەخەینەروو، کەدەوڵەمەندە بەرەگەزە خۆراکییەکان کەپێشتر لەبواری پزیشکی چینیدا بەکارھاتووە و سودی زۆری ھەبووە بۆ تەندروستی دڵ.
گرنگترین پێکھاتە لەم گیراوانەدا "گژنیژ"ە کەدەوڵەمەندە بەپرۆتین، مەگنیسیۆم، مەنگەنیز، ئاسن، ریشاڵ، کالیسیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم. 
ھاوکات دژە میکرۆب، و دژە ھەوکردنە و سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین ئەی و سی و کەی یە. 
بەم جۆرە چاکەی ئامادە بکە: 
٦ گرام تۆوی گژنیژ 
٥٠٠ مل ئاو 
ئەم چایە بەتێکەڵکردنی دروست دەبێ و تامەکەشی دەتوانیت بەتێکردنی ھەنگوین خۆشبکەیت. 

یان : 
چنگێک گەڵای گژنیژ 
ئاو 
گەڵاکانی لەت بکە و بیخە قاپێک و ئاوی تێ بکە و بیکوڵێنە تا ١٠ دەقیقە و دواتر بھێڵە سارد بێتەوە و بیخەرە بوتڵێکەوە و بۆ سەلاجە. 
بەخواردنەوەی ١ پەرداخ ھەست بەجیاوازییەکە دەکەیت

2 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 9:58AM
5432
بابه‌تی زیاتر