هونه‌ر
نەخۆشیەکی دەروونی ھۆکاری ناوبانگی براوەکەی ئۆسکارە
SNN: 

ئەکتەری ئەمریکی بەرەچەڵەک میسری بەناوی "رامی مالک" خەڵاتی ئۆسکاری بۆ ساڵی ٢٠١٩ بەدەستھێنا بەھۆی رۆڵی خۆی لەفیلمی Bohemian Rhapsody لەدوای ئەو ناوبانگەی بەدەستی ھێنا لەیەکەم رۆڵی سەرەکیدا لەزنجیرەی MR.Robot کەرۆڵی کەسایەتی ئەلیوت ئەندرسنی بینی کەتوشی گرفت و نەخۆشییەکی دەروونی بۆتەوە کەبەھۆیەوە ناتوانێ بەئاسانی پەیوەندیی لەگەڵ کەسانی چواردەور ببەستێت.

ئەم نەخۆشییە بە "فۆبیای کۆمەڵایەتی" ناسراوە و بەپێی زانیارییەکانی Webmd ، کەسە توشبوەکە ناتوانێ کۆنترۆڵی ئەو دۆخانە بکات کەتێیدا توشی فشاری دەروونی دەبێت و ناتوانێ قسەی سادە و چاوەچاویش بکات. 
ئەمانە بەسەختی دەتوانن: لەگەڵ کەسانی بیانی قسە بکەن، قسە لەبەردەم ھەموان بکەن، بچنە ژوانەوە، بچنە ئاھەنگەوە، خواردن لەبەردەم کەسانی تر بخۆن، لەگەڵ ھەر کەسێک دەست بەقسە بکەن. 
لەنیشانەکانی: خێرایی لێدانی دڵ، ھەوکردنی ماسولکەکان، سەرگێژخواردن، گرفتی گەدە و سکچون،ھەناسەدان بەزەحمەت. 

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Feb 25 2019 4:35PM
49094
بابه‌تی زیاتر