یاسا
یاسا
سه‌ره‌تا داوای‌ ماچی‌ كردو دواتر ده‌ستدرێژیكرده‌سه‌ر
SNN:  تایبه‌ت
  
وه‌كو نوسه‌ران‌و شاعیران ده‌ڵێن: ژیان بۆخۆی‌ چیرۆكێكی‌ گه‌وره‌یه‌، له‌گه‌ڵ به‌ڕێكردنیشیدا، زۆر ده‌بیستین و زۆر ده‌بینین، ئه‌وه‌ی‌ لێره‌دا ده‌یبیستین له‌سه‌ر چالاك ناخ هه‌ژێنه‌، چونكه‌ كه‌سانێك له‌ته‌ك فێكردنی‌ كارو پیشه‌دا، هه‌وڵی‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ ده‌ده‌ن.
چالاك گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌و دانیشتوی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، دوای ئه‌وه‌ی باوكی به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد، ئه‌م گه‌نجه‌ له‌خوێندن دوركه‌وته‌وه‌، هه‌وڵیدا كارێك بدۆزێته‌وه‌ تا بژێوی خێزان و خۆی په‌یدا بكات، ئه‌مه‌ سه‌ڕه‌رای ئه‌و موچه‌ خانه‌نشینیه‌ی باوكی له‌دوای خۆی به‌جێیهێشتوه‌.
چالاك گه‌نجێكی قۆزی موو زه‌ردو باڵا ڕێكه‌، ئه‌م گه‌نجه‌ تاقانه‌یه‌و له‌دوای كۆچی باوكی، به‌رده‌وام به‌دوای ئیشدا ده‌گه‌ڕێت.
 
ده‌یه‌وێت كار بدۆزێته‌وه‌
ڕۆژێك دایكی داوا له‌براكه‌ی ده‌كات كه‌ پیشه‌ی سه‌رتاشخانه‌ی هه‌یه‌ تا ئه‌م كوڕه‌ی به‌رێته‌لای خۆیی و سه‌ره‌تا شاگردی بێت و دواتر فێری پیشه‌كه‌ی بكات، دواتر خاڵی ڕازیده‌بێت و چالاك له‌وێ ده‌ستده‌كات به‌كاركردن، به‌ڵام له‌ناو سه‌رتاشخانه‌كه‌ جگه‌ له‌خاڵی چالاك، دوو گه‌نجی دیكه‌ش كورسیان به‌كرێگرتوه‌و مانگانه‌ نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، ده‌یده‌نه‌ خاڵی چالاك و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌ڵیده‌گرن بۆ خۆیان.
ئه‌و دوو گه‌نجه‌ كه‌ یه‌كێكیان ناوی عه‌دنانه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ناوی چیایه‌، خاڵی چالاك زۆر بیانویان پێده‌گرێت و به‌رده‌وام داوای پاره‌ی زیاتریان لێده‌كات، به‌وپێیه‌ی سه‌رتاشخانه‌كه‌ ناوبانگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و موشته‌ری زۆریان هه‌یه‌، چالاكیش زۆر حه‌زی به‌ئیشه‌كه‌ هه‌یه‌ زۆر هه‌وڵده‌دات زوو فێربێت، هاوكات خاڵی داوا له‌چیاو عه‌دنان ده‌كات كه‌ چالاكی خوشكه‌زای زوو فێربكه‌ن.
سه‌ره‌تا هه‌ردوكیان به‌قسه‌ی ده‌كه‌ن و ورده‌ ورده‌ فێری ده‌كه‌ن، به‌ڵام چالاك دره‌نگ فێری كاره‌كه‌ ده‌بێت و به‌جۆرێك چه‌ندجارێك موشته‌رییه‌كان بریندارده‌كات، تا ڕۆژێك خاڵی چالاك توڕه‌ ده‌بێت و به‌عه‌دنان و چیا ده‌ڵێت بۆ چالاك فێر ناكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر توڕه‌ بوه‌ ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر چالاك فێربێت هه‌ردوكتان ده‌رده‌كه‌م و ته‌نها چالاك ده‌هێڵمه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ده‌ستمانده‌كه‌وێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیده‌مه‌ ئێوه‌ ده‌یده‌مه‌ چالاكی خوشكه‌زام، ئه‌م قسه‌یه‌ عه‌دنان و چیا توڕه‌ ده‌كات".
 
بڕیارێكی هه‌ڵه‌
عه‌دنان و چیا هه‌ردوكیان بیر له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، چۆن تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه‌، عه‌دنان دوای بیركردنه‌وه‌ داوا له‌چیا ده‌كات كارێك بكه‌ن بۆ ئه‌تكردنی وه‌ستاكه‌یان و ده‌ستدرێكی سێكسی بكه‌نه‌سه‌ر چالاك، سه‌ره‌تا چیا هیچ ڕازینابێت به‌و بابه‌ته‌و به‌عه‌دنان ده‌ڵێت ((هه‌موشتێك ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وكاره‌ ناكه‌م))، به‌ڵام عه‌دنان سورده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره‌ قێزه‌ونه‌.
 
چۆن كاره‌كه‌ ده‌كات؟
نیوه‌ڕۆیه‌كی هاوین، دوای ئه‌وه‌ی كۆڵان و دوكان چۆڵده‌بێت و به‌ته‌نها عه‌دنان و چالاك له‌سه‌رتاشخانه‌كه‌ن، چالاك داوا له‌عه‌دنان ده‌كات كه‌ زیاتر فێری سه‌رتاشی بكات، عه‌دنان ئه‌م هه‌له‌ ده‌قۆزێته‌وه‌و سه‌ره‌تا به‌چالاك ده‌ڵێت:"ده‌بێت ماچێكم بده‌یتێ"، چالاك هه‌ست به‌هیچ ناكات و ماچێكی ده‌داتێ وه‌ك برا، به‌ڵام عه‌دنان ورده‌ ورده‌ ده‌ستی بۆ ده‌بات و چالاك ده‌یه‌وێت هه‌ڵبێت، به‌ڵام ڕێگری لێده‌كات، چونكه‌ عه‌دنان ساڵێك له‌چالاك گه‌وره‌تره‌، به‌زۆر ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌سه‌رو دواتر چالاك هه‌ڵدێت، چونكه‌ عه‌دنان وا ده‌زانێت به‌وكاره‌ سه‌ری خاڵی چالاكی شۆڕكردوه‌.
 
بڕیارێكی ڕاست
دوای ئه‌وه‌ی چالاك هه‌ڵدێت، خاڵی و دایكی له‌بابه‌ته‌كه‌ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌چنه‌ لای پۆلیس سكاڵا تۆمارده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو دوكانه‌كه‌ پۆلیس عه‌دنان ده‌ستگیرده‌كه‌ن، دوای ماوه‌یه‌ك عه‌دنان دان به‌تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت و چۆنێتی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ قێزه‌ونه‌كه‌شی‌ ئاشكراده‌كات.
دواترو به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی 393 له‌یاسای سزادانی عیراقی پاڵپشت به‌ماده‌ی (62و 77/ یه‌كه‌م/ ب) له‌یاسای نه‌وجه‌وانان ماوه‌ی یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند، هه‌روه‌ها پێدانی سێ‌ ملیۆن دینار وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ تاوانلێكراو.

2 هەفتە پێشتر - Mar 1 2019 3:11PM
48818
بابه‌تی زیاتر
مەبەست چۆن توش بوو؟..كێ‌ حەبەكەی پێ‌ فرۆشت؟...
سه‌ره‌تا داوای‌ ماچی‌ كردو دواتر ده‌ستدرێژیكرده‌سه‌ر...
بۆ ئەوەی سەفەری دەرەوەی وڵات چی ھەڵەیەکی ئەنجامدا ؟...
دایكی‌ خۆی‌ ده‌كوژێت..هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانه‌...
مامی‌ ویستی‌ به‌زۆر لاقه‌ی‌ برازاكه‌ی‌ خۆی‌ بكات..چی‌ ڕ...
دیلان كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا..له‌زیندان چی‌ به‌سه‌ر...
دوو برا قۆڵبڕەكە دەستگیركران...
سه‌یران هانی‌ كچه‌كه‌یدا خۆی‌ بكوژێت یان له‌بینایه‌كه‌و...
دایكێك به‌ده‌ستی خۆی كوڕه‌كه‌ی ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌...ل...
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...