ژینگه
ژینگه
زیادبونی رووبەری سەوزایی بۆ مێشک باشە
SNN: 

دەزانرێ باخچە و کێڵگە و رووبەرە سەوزەکان لەنێو شاردا رۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ پاراستنی تەندروستی جەستەیی و مێشکی مرۆڤ، توێژەرێکی زانکۆی ئارھۆسی دانیمارکی دەریخست کەرووبەرە سەوزاییەکان لەکاتی گەشەی مرۆڤدا کاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستی مێشک کاتێ دەگاتە تەمەنی باڵغبون ئەمەش دۆزینەوەیەکی گرنگە لەجیھانی خێرای گۆڕین بەرەو شارەکاندا.
توێژەران سودیان لەمانگی دەستکرد و داتاکان بینی لەسەر زیاتر لەملیۆنێک ھاوڵاتی دانمارکی، و بەراوردیان کردووە دەرکەوتوە کەگرفتەکانی واسواسی و گرفتی مێشک کە ١٦ جۆرە بەرێژەی ٥٥% کەمدەکاتەوە.
جیھان بەرەو زیاتر شارستانی بوون و چونە نێو شار ھەنگاو دەنێت بەرەو ساڵی ٢٠٥٠ و توێژەرانیش پێیان وایە ٦٨%ی دانیشتوانی جیھان لەشارەکاندا دەژین.
توێژینەوەکە دەڵێ لەگەڵ فراوانبونی سنوری شارەکان پێویستە روبەرە سەوزەکان زیاتر بکرێت کەدەبێتە ھۆی دابەزاندنی مەترسی توشبون بەگرفتەکانی مێشک.

3 مانگ پێشتر - Mar 8 2019 9:27PM
32001
بابه‌تی زیاتر