هونه‌ر
بەڤیدیۆ: بەوشەیەکی نھێنی دەبێتە پاڵەوان
SNN: 

کۆمپانیای Warner Bros ترەیلەری نوێی فیلمی Shazam ی بڵاوکردەوە کەلەرۆژی ٥ی نیسانەوە لەئەمریکا بڵاو دەکرێتەوە، ئەم ترەیلەرە لەماوەیەکی کەمدا چەندین ملیۆن کەس تەماشای کردووە. 

فیلمەکە ھەریەک لە"زاکاری لیفی، مارک سترۆنگ، جاک دیلان، رۆس بتلەر" و دەیانی تر رۆڵی تێدا دەبینن و لەنوسینی ھنری جایدین و دارین لیمکە و بیل بارکەر و دەرھێنانی دەیڤید ساندبێرگە و چیرۆکەکەی لەبارەی ھەوڵەکانە بۆ پێدانی توانایەکی زۆرە بەمنداڵێک تا ببێتە پاڵەوانێکی گرنگ لەکاتی پێویستدا تەنیا بەووتنی وشەیەکی نھێنی.

بۆ بینینی ترەیلەری Shazam کلیک بکە
هەفتە پێشتر - Mar 8 2019 10:06PM
36036
بابه‌تی زیاتر