هونه‌ر
فیلمێکی ئەنیمەیشن سەرتۆپی سینەمای ئەمریکایە
SNN: 

فیلمی ئەنیمەیشنی How to train your Dragon: the hidden world سەرتۆپی لیستی فیلمەکانی سینەمای ئەمریکایە.
فیلمەکە لەپاڵەوانێتی و دەرھێنان و نوسینی "تایلەر بێری"یە و کاسی دەیڤیز و باتریس لافلی رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینن. 
فیلمەکە بۆ ھەفتەی دووەمە پارێزگاری لەئاستی یەکەم دەکات و ٣٠ ملیۆن دۆلاری کۆکردۆتەوە و فیلمی "مادیا فامیلی فیونیرال" لەپلەی دووەم ٢٧ ملیۆن دۆلار و فیلمی "ئەلیتا باتل ئەینجل" پلەی سێیەم ٧ ملیۆن دۆلاری بەدەست ھێناوە.
فیلمی گرین بوک لەپلەی ١١ وە سەرکەوت بۆ ٥ بەبەدەستھێنانی ٤٧ ملیۆن دۆلار.

3 مانگ پێشتر - Mar 9 2019 12:13PM
37254
بابه‌تی زیاتر